یاریزانێكی له‌شجوانی كوردستان له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی له‌شجوانی جیهان مسۆگه‌ركرد كه بڕیاره ركابه‌رییه‌كانی له وڵاتی ئیسپانیا به‌رێوه‌بچێت.
رێدارهاشم، یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له پاڵاوتنه‌كانی یه‌كێتیی له‌شجوانی عیراق كه له شاری به‌غداد به‌رێوه‌چوو، له نێو چه‌ندین ركابه‌ری به‌هێز توانی بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی جیهان مسۆگه‌ربكات.
رێدارهاشم، له لایه‌ن راهێنه‌ری به‌ناوبانگ عادل كه‌مال سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ساڵی رابردوو توانی له وڵاتی لوبنان له‌پاڵه‌وانێتی ئاسیا له سه‌رئاستی فیزیك كلاسیك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا بووه خاوه‌نی پڕۆكارد له‌و رێگه‌یه‌وه توانی هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان مسۆگه‌ر بكات،سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشتریش ئه‌و له‌شجوانه توانی نازناوی رۆژئاوای ئاسیا بباته‌وه.
له مێژووی یاری له‌شجوانی چه‌ندین یاریزانی كورد به‌شداری پاڵه‌وانێتیی جیهانیان بۆ ئه‌و یارییه كردووه له‌وانه، بێستون عه‌بدولا، سه‌ردار ئیسماعیل،ئه‌حمه‌د رامبۆ،ئاسۆ ئه‌مین،محه‌مه‌د ئیدریس،رێباز محه‌مه‌د،عادل كه‌مال،نزار ئه‌حمه‌د غه‌زالی،پشده‌ر مه‌حمود، زانا فه‌ریق، نه‌جمه‌دین عه‌بدوڵا،سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د.
پاڵه‌وانێتیی له‌شجوانی جیهان به‌به‌شداری ده‌یان یاریزانی به‌ناوبانگ له مانگی یانزه‌ی ئه‌مساڵ له‌و وڵاتی ئیسپانیا به‌رێوه‌ده‌چێت.
سەرچاوە: knwe- هه‌رێز جه‌مال