ده‌وڵه‌ت- چه‌مك و تیۆر بڵاو كرایه‌وه‌

سمكۆ محه‌مه‌د نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، كتێبێكی‌ تری‌ به‌ناونیشانی‌ "ده‌وڵه‌ت- چه‌مك و تیۆر" بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ 435 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی‌ ئایار، سمكۆ محه‌مه‌د نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، به‌ "وشه‌"ی‌ گوت، كتێبی "ده‌وڵه‌ت - چه‌مك و تیۆر" شرۆڤه‌ و پێناسه‌ی چه‌مكی ده‌وڵه‌ته‌، هه‌روه‌ها به‌رمه‌بنای میتۆدی جیاوازه‌كان موناقه‌شه‌ی چه‌مكی ده‌وڵه‌ت كراوه‌.

 ئه‌م كتێبه‌ له‌ 435 لاپه‌ڕه‌ پێك دێت و تیراژه‌كه‌ی 500 دانه‌یه‌، نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا به‌ شیكارییه‌كی زانستییانه‌ به‌ زمانێكی پاك و پاراو ده‌نووسێ و باس له‌ چه‌مكی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.

له‌ به‌شێكی‌ پێشه‌كیی‌ كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌، فۆكس خراوه‌ته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ پێشتر داواكارییه‌كی گشتی بوو، له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ ره‌وایه‌تی سیاسیی وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ئه‌م ستایله‌ زیاتر له‌ دوای شكستی سۆڤییه‌ت و نه‌مانی دووجه‌مسه‌ری و نه‌مانی چه‌مكی ناسیونالیزم بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌وه‌.

سمكۆ محه‌مه‌د نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، له‌ماوه‌ی‌ رابردوو چه‌ندان كتێبی‌ تری‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دیارترینیان "مه‌همی‌ دیموكراسی‌ له‌ ساڵی‌ 2019" و "ناسیۆنالیزم، فكر و سیاسه‌ت"ن كه‌ دوو به‌رهه‌می‌ ساڵانی‌ رابردوو بوون. 

 

 

سەرچاوە: wishe