دە‌وڵە‌تداری یان دە‌وڵە‌منداری

 

‌ئەڤین عزیز

ھە‌رێمی كوردستان تە‌مە‌نی دووھێندە‌ی سە‌ربە‌خۆی رۆژئاوای كوردستانە‌،  داھاتیان دە‌یان ھێندە‌ی ئە‌وانە‌،  كە‌ چی ئە‌و كارانە‌ی‌ لە‌ رۆژئاوای كوردستان دە‌كرێ بۆ زیندوو كردنە‌وە‌ی كلتورو رە‌چە‌ڵە‌كی نە‌تە‌وە‌یمان ھە‌رگیز كاربە‌دەستانی حكومە‌تی ھە‌رێم نە‌یانكردوە‌.

لە‌ رۆژئاوای كوردستان  لە‌لایە‌ن تە‌ڤگە‌ری چاندو ھونە‌ری میزۆپۆتامیاوە‌ كە‌ لە‌ قامیشلو دامە‌زراوە‌ كاری ھونە‌ری بە‌شێوە‌یە‌ك بە‌رھە‌م دێنن كە‌ رە‌نگدانە‌وە‌ی ناسنامە‌ی نە‌تە‌وە‌و نیشتمانە‌كە‌مانە‌،  بە‌ تایبە‌ت گروپی ( ھونە‌رگایە‌ وڵات)  بە‌رھمە‌كانیان مێژوومان لە‌ شارستانیە‌تی میزۆپۆتامیاوە  وێنادە‌كە‌نە‌وە‌‌ و  بە‌ ھە‌مان ئە‌و رۆحیە‌ كلتوریە‌ رە‌ھایە‌ی سە‌دان ساڵ پێش ئێستا لە‌ ھزری ھە‌ر یە‌كێكماندا بە‌رھە‌م دێتە‌وە‌.

لێرە‌وە‌ بۆ ئێمە‌ی دە‌سە‌لمێنن كە‌ داگیركاری ھە‌موو سە‌ردە‌مە‌كانی نە‌تە‌وە‌كە‌مان  چ بە‌رگری و قوربانیە‌كی گە‌ورە‌ی لە‌ پشت بووە‌. ئە‌م بە‌رھە‌مانە‌ عە‌قڵێكی سیاسی باڵای لە‌  پشتە‌،  ھۆشیاریە‌كی قوڵی مێژووی نە‌تە‌وە‌كە‌مانی  تێدایە‌،  دە‌زانن من كاتێ ئە‌م بە‌رھە‌مانە‌ دە‌بینم شاری كۆنی ستۆكۆڵمم دێتە‌ پێش چاو كە‌ لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا چۆن لە‌ رێكردنێكی رۆژانە‌دا  لە‌ شاری كۆنی ستۆكۆڵۆم ( Gamlastan )كلتورو فە‌رھە‌نگی چاخی بە‌ردین و مێژووی ڤایكینگە‌كانت پێ دە‌ناسێنن، ئە‌وكاتانە‌ی چە‌تە‌ دە‌ریایە‌كان دە‌چوون  ماڵ و سە‌روە‌تی ئە‌وانی تریان دە‌بری و دە‌ھاتنە‌وە‌ لە‌ شاری كۆن و پشویان دە‌دا، كاتێ دە‌چیتە‌ ناو ئە‌و رێستورانانە‌ی تابیە‌ت بە‌و سە‌ردە‌مە‌ كە‌ زۆربە‌یان لە‌ ژێرزە‌مین و ئە‌شكە‌وتی ھە‌ڵدراودان ھە‌مان خواردنی ئە‌وسە‌ردە‌مە‌ت دە‌دە‌نێ كە‌ بە‌رازی كێویە‌، گە‌نمی  كولاو  ئە‌و بیرانە‌ی لە‌وێ دە‌خورێنە‌وە‌ ھە‌ر ئە‌وانە‌ی ئە‌و سە‌ردە‌مە‌ن،  كارمە‌ندە‌كانیان جل و بە‌رگیان ھی ھە‌مان سە‌ردە‌مە‌و كڵاوێكی شاخداریشیان لە‌سە‌ردایە‌ و بە‌ شمشێر و تە‌ورو   تە‌وراسە‌وە‌ خواردن  بۆ میوانە‌كانی ئە‌م سە‌ردە‌مە‌ دادە‌نێنن.   

دیوارە‌كان ھە‌مووی شمشێر و رم و قە‌ڵغانە‌، وە‌سڵی پارە‌كە‌ت كە‌ بۆت  دێ لە‌سە‌ر پارچە‌یە‌ك تە‌ختە‌یە‌ بە‌ خە‌نجە‌رێكە‌وە‌، ئە‌وان لە‌ رێكردنی رۆژێكدا پێت دە‌ڵێن لە‌ كوێوە‌ ھاتوون و رە‌گ و ریشە‌یان چی بووە‌ و ئێستا لە‌ كوێن و چین، زۆربە‌ی شە‌قامە‌كانی شار ناوی خواكانی ئاینی ڤایكینە‌كانە‌، ئە‌مە‌ كلتورو رە‌چە‌ڵە‌كی ئە‌م نە‌تە‌وە‌یە‌ و شانازی پێوە‌ دە‌كە‌ن،  رۆژئاوای كوردستان ئیش لە‌سە‌ر رە‌چە‌ڵە‌ك و ناسنامە‌ی كلتوریمان دە‌كا و ھە‌وڵی بە‌ھێزكردنی زمانی كوردیمان دە‌دات،  وە‌ك چۆن من لە‌ سویدیە‌كانی ئێرەدا ‌دە‌یبینم، كە‌چی حكومە‌تی تە‌مە‌ن ٣٢ ساڵە‌ی كوردی ئاواز دانە‌ری  بە‌رھە‌مھێناوە‌ كە‌ دە‌ستی باڵای ھە‌بووە‌ لە‌ شێواندنی ھونە‌ری كوردی،  وە‌زارە‌تێكی رۆشنبیری فاشلی ھە‌یە‌ كە‌ پرە‌ لە‌ شە‌رە‌ پە‌رۆی زە‌ردو سە‌وز، كۆمە‌ڵی مۆدێل سلیكۆن و سیخوری خۆفرۆشیان بۆ كردوینە‌تە‌ ھونە‌رمە‌ند كە‌ شە‌رم دە‌كە‌ی لە‌ بینینیان لە‌سە‌ر شاشە‌.

حكومە‌تی كوردی گوندی  لوبنانی‌ و زە‌واجی سغە‌و موتعە‌ و و مسیاری داھێناوە‌ لە‌ ماوە‌ی حكمرانیدا بۆ باشوری كوردستان، ھە‌موو ئە‌و شوێنانە‌ی كە‌ ئاسە‌وای كۆنی شار بون فرۆشتیان  و بە‌ش و ریشیان كرد لە‌نێوان خۆیاندا، جاران درگا كۆنە‌كانی سلێمانی ھە‌موی  ھێمای خۆرو تاوسی لە‌سە‌ر بوو  كە‌ ھێمای ئاینە‌كە‌مانە‌ كە‌چی ئێستا لە‌ ڕێی كۆمپانیاكانی خۆیانە‌وە‌ كراوە‌ بە‌ ئایە‌تی عە‌رە‌بی ئیسلامی.

ھە‌موو لادانكی ئە‌خلاقیان لە‌رێیی حە‌لقە‌ی توركیە‌وە‌ كردۆتە‌ ماڵی یە‌ك بە‌یە‌كی تاكی كوردی، ئە‌و یاسایانە‌ی لە‌ رۆژئاوای كوردستان  ھە‌یە‌ خاڵیە‌ لە‌ھە‌ر ھە‌ڵاواردنێكی رە‌گە‌زی و دین لە‌دە‌رە‌وە‌ی دە‌سە‌ڵاتی سیاسیە‌ كە‌ ئە‌مە‌ رە‌ھە‌ندێكی كلتوری ئێمە‌یە‌و لە‌ ئاینی ئێزدیە‌وە‌ سە‌رچاوە‌ دە‌گرێ كە دین نابێ تێكەڵ بە‌سیاسە‌ت بكرێ.  ئە‌وانە‌ی لە‌وێ دە‌وڵە‌تداری دە‌كە‌ن بە‌ پرە‌نسیپ  وئایدۆلۆژی نیشتیمان و نە‌تە‌وە‌یان ھە‌یە‌ ئە‌وانە‌ باشوری كوردستانیش خە‌ڵك و نیشیمان و نە‌تە‌وە‌ دە‌فرۆشن بۆ پارە‌.

كە‌ناڵە‌كان راگە‌یاندن بە‌ھۆی  ئە‌وە‌ی سە‌ر بە‌حزب و بە‌كرێگیراو و سە‌ربە‌ كە‌سایە‌تی گە‌ندە‌ڵن ناتوانن  لە‌سە‌ر ئە‌زمونی حكمرانی  رۆژئاوا قسە‌ بكە‌ن، بۆ ئە‌وە‌ی خە‌ڵك نە‌زانێ  كێ ‌دە‌وڵە‌تداری دە‌كاو كێش دە‌وڵە‌مەنداری.
 

ئە‌ڤین عزیز / كردارناس و توێژە‌ری بواری جە‌ندە‌ر

سەرچاوە : سایتی ویستگە