ده‌سته‌ی ئه‌دیبانی رانیه كه رێكخراوێكی تایبه‌ت به بواری رۆشنبیری و ئه‌ده‌به، بڕیاره ئەمڕۆ پێنجشه‌مە كۆڕێكی شیعری بۆ ژماره‌یه‌ك شاعیر ساز بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی تشرینی یه‌كه‌م، ده‌سته‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا سازكردنی كۆڕه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" هاتووه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سبه‌ی پێنجشه‌م له سه‌عات سێ و نیوی عه‌سر، له كتێبخانه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د له‌ناو بازاڕی شارۆكه‌ی رانیه كۆڕه‌كه ساز ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ئه‌دیبانی رانیه، ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌و كۆڕه‌دا شیعر ده‌خوێننه‌وه، بریتین له لالۆ ره‌نجده‌ر، دڵشاد میراوده‌لی، رزگار شێخ عه‌لی، غالب حه‌ساری، نیازی حه‌مه‌عه‌زیز و حه‌مه ئه‌حمه‌د جاف.
له‌باره‌ی كۆڕه‌كه‌وه هونه‌رمه‌ند و شاعیر لالۆ ره‌نجده‌ر، بۆ "وشه" گوتی، بڕیاره ئێمه وه‌ك پۆلێك شاعیر له‌و كۆڕه‌ی ده‌سته‌ی ئه‌دیبانی رانیه، له‌ناو شارۆكه‌كه شیعر بخوێنینه‌وه، هاوكات به‌پێی بۆچوونی ده‌سته‌كه كه بڕیاریان داوه، رۆژی دواتر هه‌مان كۆڕ له شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێش ساز ده‌كرێت.
سەرچاوە: wishe- وشیار ئەحمەد ئەسوەد