تاڤگە سابیر
بەشی دووەم
جۆرێك لە زۆرانبازی ئۆدیبی حوکمی خۆی بەسەر تەواویی کەسێتی کوردیدا پەخشدەکات لەم دڵەڕاوکێک و نیگەرانییەی کورددا، ئەو بەرامبەر بە تێکشکاندنی پەیوەندی ڕۆحییەکانی خۆی ، دوو گرفتی هەیە:
یەکەم: یان دەبێت لەگەڵ باوکی بەهێزدا، کە لەوێنەی پێغەمبەری موسڵماندا خۆی وەدەردەخات یەکبگرێتەوە و کۆتاتایی بەم قەیرانە دەروونییەبهێنێ و لە پاڵ باوکی بەهێز و بەدەسەسەڵاتدا و لەژێر سێبەری ئەودا دوور لە شمشێری خوێناوی بژی.
دووەم: دەبێت دژی باوك بوەستێتەوە " ئەو باوکی لە شمشێری خوێناوی و جەهەنەمی پڕ ئاگر زیاتر هیچی تەی لێچاوەڕوانناکرێت " لەم حاڵەتەدا دەبێت لەگەڵ خەسڵەتەکانی دایکدا یەکبگرینەوە ، کە هەڵبەت دەتوانین خەسڵەتاکانی دایك بە خەسڵەتی ژیارییانە لە قەڵەمبدەین ، بەڵام لێرەدا ئەم گەڕانەوەیە شیاو نییە چونکێ ژیاری کوردی بە تەواوەتی خاپوور بووە ، بەمانای ئیسلام وەکو ئاینێك ، بەهێزی قەناعەتەوە ناهاتە نێو گۆڕاپانی ململانێی وەکو چۆن کاتی خۆی لەگەڵ بتەکانی قوڕەیشیدا لە سەرەتا لە ململانێیەکی ئەقڵانی - مۆرالی - ئاینیدا بوو ئیسلام لەگەڵ کورددا جەنگی خواکانی بەرپانەکرد ، بەڵکو سیاسەت تاڵانکردن و کوشتن و خاپوورکردنی کوردستانی پیادەکرد ، بە هێڕشی کت و پڕ و دوژمنکارانە ژێرخانی کوردی هەڵتەکاند و دواجار ئەو ڕێگەیەی لە کورد بەستەوە، کە چارەنووسی ڕۆحی خۆی لەسەر ئاستێکی ئەقڵانین شیبکاتەوە، ئەو ژێرخانەش نەما تاوەکو لەسەر بناغەی ئەو سەربەستبێ بێت ، کۆنترۆڵی ئەو ژێرخانەی لە ئەستۆگرت ئیدی کەسێتی کوردی لە خودی خۆیەوە ئیسلامی هەڵنەبژارد، بەڵکو ئەم پرۆسەیە بە زۆر سەپاندنێکی مێژوویی بوو ، بە درێژایی سەدەکان و بە حوکمی کات ئیسلام بە زۆر لە سایکۆلۆژیەتی ئێمەدا چەسپی ، حاڵەتی نەشازیش لەم شیکردنەوەیەدا ئەوەیە کێشەی یەکگرتنەوەی کەسەکان لەگەڵ پێغەمبەر و ئاینگەراکاندا وەك زۆرانبازیەکی ئۆدیبی سەیریبکەین، چونکە ئەمە بەتەواوەتی خاڵی یەکەم بەسەردا پراکتیکناکرێت ، لەبەر ئەوەی ئەم پێغەمبەرەنوێیەی کورد پێغەمبەرێکی ناو نێوەندی کۆمەڵایەتی نییە ، بەڵکو نامۆیەکە بە جەستەی کۆمەڵایەتی ئێمە ،پێش ئەوەی پەیامی خۆی بڵاوبکاتەوە. لەشکرێك لە تاڵانکەران ووڵاتی کوردیان داگیرکردووە، بەمانای کێشەی یەکگیرتنەوەی کورد لەگەڵ گیانی پێغەمبەر و ئایندا گرفتی کوژرانی باوکە و هاتنەکایەی بکوژی باوکە بۆ سەر جەستەی ژیاری داتك ، کێشەی کورد لەگەڵ ئیسلام کێشەی مناڵێکی هەتیوە لەگەڵ باوەپیارەێکی بکوژدا ، کە زۆرانبازی لەگەڵیدا تووشی سزایدەکات ، سزای جەهەنەمێك ، کە دەرگاکانی ئامادەکراوە، لێرەوە ناپتەوی ئابووری و هۆکارە مێژووییەکان وایان لە کورد کرد نەتوانێت ژیاری خۆی بینابکاتەوە.
هەرچەندە ئیسلام هەوڵیدا ئیسپانیا " ئەگەر وەك بەشێك لە شارستانی ئەوروپی کۆن سەیری بکەین" بکاتە کۆمەڵگەیەکی ئیسلام ، بەڵام ژیاری ئەوان ئەوەندە دەوڵەمەند و ژێرخانێکی پتەو و توندی هەبوو ئیسلام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. هاوکێشەکە لە مەسەلەی کورددا بەتەواوەتی جیاوازە ، کوردپێش ساتەوەختەکانی داگیرکردنی ئیسلامیش بە دەست فارس و ئاشوورییەکانەوە ئەوەندە هیلاك بووە نەیتوانیوە ژیارێکی پتەو دامەزرێنێ ، هەمیشە لە کۆمەڵگای جەنگ و ئابووری جەنگدا ژیاوە کورد بەپێی هاوکێشە ئۆسینیەکە زۆرانبازی لەگەڵ باوکدا نییە ، بەڵکو هەتیوێکە لە زۆرانبازیدا بوو لەگەڵ بکوژێکی خۆی هەڵبەتە مۆتیڤەکانی خۆگونجاندن لەگەڵ باوەپیارەدا چاکترین ڕێگەبوون بۆ دەرچوون لەم زۆرانبازییە خوێناوییە، ئەمە بە مانای زۆرنبازی نەستی کۆ لەگەڵ وێنەی باوەپیارەدا تەنها گرفتێکی سایکۆلۆژیی نەبوو ، بەڵکو زۆرانبازییەکی خوێناوی سەخت بوو، کە پابەندی قەدەری کورد بوو بە ئیسلامەوە بە خودی هەستکردن بە کەمی و برینداری بەرامبەر هێزێکی سەربازی - ئاینی بەهێز، لەم خاڵەوە کورد گرێ سایکۆلۆژییەکانی خۆی بە درێژایی مێژوو لە پشت هەڵس و کەوتی سیاسی و ڕێرەوی بیرکردنەوەکانیدا کاردەکات و تاکی کورد بەم گرێ قوڵەوە لە مێژووی سایکۆلۆژیی خۆیدا مامەڵە لەگەڵ دنیا دەکات بە هەستێکی نێرڤۆسییەوەخۆی لەگەڵ دنیادا دەگونجێنێ ، نیگەرانی هەستێکی بەردەوامی مرۆڤی کورددە ، ئەمەش یەکێکە لەو مۆتیڤانەی لە پشت برەوپێدانی پەیوەندییەکانی مەرگ دۆستییەوە وەستاوە.
بەپێی تیۆری سایکۆ- ئانالۆژی کلاسیك کاتێك مرۆڤ لە قۆناغی پێگەیشتنی سایکۆلۆژیدا بە قۆناغە سروشتییەکانی زۆرانبازی ئۆدیبدا تێپەڕنەبێت ، ئەوا نێرڤۆس "هەڵچوون" دەبێتە گرفتێکی گەورەی پێگەیاندن و لەگەڵ مرۆڤدا گەشەدەکات ، هەروەك لە گریمانەکانی سەرەوەدا ئاماژەم بۆ کرد زۆرانبازی کورد بۆ ئەڵتەرناتیڤی باوك خۆی نەبووە ، واتە بۆ جێگرتنەوەی باوكی خۆی نەبووە لەبەوەی باوکی خۆی نەبووە ، بەڵکو بکوژێکی باوك هەبوو جێگرتنەوەی ئەو بکوژەیش مانای کوشتنی باوکە بۆ جاری دووەم لەم زۆرانبازییەدا کورد هەوڵیداوە جێگری بکوژەکەی بێت وەکو ئەو بێت، ئەم پرۆسێسەسایکۆلۆژییە بنەمای شیکردنەوەی سەرکردەی کورد و مومارەسەی حزبی کوردییە لەسەر ئاستی پراکتیکدا پرۆسێسی یەکگرتنەوەی لەگەڵ خەسڵەتاکانی بکوژی باوکدا چەند گرانە دە ئەوەندەش هەستکردنی بە تاوان وەکو حاڵەتێکی نێرڤۆسی لە خودی مرۆڤی کورددا و لای سەرکردە و ڕێبەرەکان خوڵقاندووە تەنانەت زۆرجاران لەسەر ئاستەکانی تاکی پەیوەندیدار بە دەسەڵات و نێوەندی سیاسییەوە ئەم حاڵەتە لە شێوەی هێزێکی دوژمنارانەی دوولایەنی بەرەو خودی یادوەری ، بە ووزەیەکی شەڕانگیزانە و تێکدەرەوە خۆی دەجوڵێنێ ، لێرەشدا دەکرێت بوەستین و لەم خاڵەوە ئانالۆزی شەڕی ناوخۆی کورد و تیرۆری جەستە و شێواندنی جەستە دوای کوشتن بکەین.
گروپەی کوردی ، کە لە سەرکردە- سکرتێری گشتی -سەرۆک، ڕێبەر و ناوەکانی تردا خۆیدەنوێنێ، بەردەوام پاڵنەرێکی دەروونییان هەبوو بۆ باوەشکردن بە باوکی داگیرکەدا ئەوان هەمیشە لەو زۆرانبازییە سەختە ئۆدیبییەدا بوون " بێ گومان سەرکرەی کورد هەرگیز نەیتوانیوە ڕێبەزیی " تجاوز"ی گرێ ئۆدیب بکات لەسەر ئاستە نزمەکانی، تاڵەبانی زوو زوو پرۆسێسی خەباتی وەستاندووە وە بە نێوی حەوانەوەی هەناسەی هیلاکی پێشمەرگە و تاکتیکی حزبەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوک و بەغدا بۆ باوەشپێدەکردنی باوکی گەورە ، یاخود هەندێ جاریش ئەم خەباتە ڕەوایەی بە خیانەت و خەنجەر لەپشتەوەدان زانیوە لە ماڵی باوك - نیشتمان.
ئەمە لە ڕاستیدا هەناسەدان " تنفیسی" ی نوخبەی سەرکردایەتییە لە گرێی تاوانی دوژمنایەتی بەرامبەر بە باوك/ بکوژی باوك ، هەناسەدانی خۆیانە هەوڵدانی خۆیانە بۆ ئەوەی لە بکوژی باوك بچن، مومارەسەی حزبە کوردییەکان لە ماوەی بیست و پێنج ساڵەی ڕابردوو ئەو مومارەسە لێچووەمان نیشاندەدا لە جێگرتنەوەی تەقلیدی باوکی گەورە بەعس، تەنانەت وایلێهاتووە هێڵەکانی جیاکەرەوەی نێوان حزبە کوردییەکان و بەعس بە تەواوەتی سڕاوەتەوە و زۆرجاران جادەی سیاسی بەشێوەیەکی نەستی لە شێوەی نوکتە " کە دەرهاوێشتەی گرێ و گرفتە چەپێنراوەکانی نەستە" و قسەی سەرجادەدا " بەعس باشترە لە بەرە" ئەو مۆتیڤە دوژمنکاریانەی حزبی کوردیان دەرخستووە ، بەم مانایەش ئۆپۆزسێون لەبەرئەو ئۆپۆزسێون نییە کە دنیابینی سیاسی و فەرهەنگی جودای هەیە ، بەڵکو لەبەرئەوەی دەیەوێت وەکو دیکتاتۆر وابێت ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی نموونەیەکی دیاری ئەو ژەنڕالە نووشستخواردوانەیە ، کە نەیانتوانیووە وەکو سەدام ببن بە ژەنرالی ئەمسەری زاخۆ تاوەکو سنوورەکانی کوێت و زیاتریش ، باوکی ژەنەرال ئەوەندە دڵڕوقبووە هەوڵەکانی یەکگرتنەوەشی لەگەڵ خەسڵەتەکانی خۆیدا تێکشکاندووە بۆیە هەمیشە ئۆپۆزیسۆنی عیراقی " بە کوردیشەوە" لە حاڵەتی حەسوودیدان بە دیکتاتۆر نەك لە حاڵەتی جوداوازی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی لە خۆیدا نووشوستی زۆرانبازییەکی ئۆدیبیە لەسەر ئاستەکانی سیاسەت چنگە کرێیەتی " حسن نقیب- باقر-تاڵەبانی- مسعود بارزانی" ە بۆ دەستگرتن بەسەر مەملەکەتی دیکتاتۆری باوکدا لای عەرەب زۆر بە سروشتی ئەم پرۆسێسە " سایکۆ- پۆلیتیکد" ڕێرەوی خۆی گرتووە چونکە سدام باوکێکی عەرەبییە و ململانێی و زۆرانبازییە لەگەڵ نموونەی باوکی خۆیان چ بە تێکشکاندنی باوك و جێگرتنەوەی چ بە ڕێکەوتن لەگەڵ باوك و ژیان لەژێر سێبەری هێزی ئەودا،یاخود مانەوەیان وەکو کوڕێکی سەرکێش و چەتوون ئۆپۆزسێونی عێراقی لە حاڵەتی کوڕی چەتوون دەرنەچووە ، کە لە گفتووگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ باوکی دڵڕەقدا لێرەدا پرۆسێسەکە بەتەواوەتی پاسیڤە بۆ کورد ،چونکە وەکو لەوەوپێش ئاماژەمان بۆ کرد ناتوانین ڕژێمی عێراقی و سەدام بە باوکێکی ئۆدیبی لەقەڵەمبدەین ، بەڵکو ئەوان بکوژی باوکن و لێرەوە ئێمە لەسەر ئاستی زۆرانبازی ئۆسیبیدا لە قەیرانی زۆرانبازیەکەدا دەمێنینەوە ، بەمانای قۆناغی ئۆسیبی سیاسیمان تێنەپەڕاندووە هەر لە حاڵەتی زۆرزنبازی مناڵانەدا ماوینەتەوە و ئەمەش تەفسیری کەم دەرکپێکردن و ڕاکە ڕاکەی حزبی کوردییە بە دووی پڕۆژە و نەخشەکانی بکوژی باوکدا ، ئەوان لە زۆرانبازی ئێستاکێیاندا لەگەڵ ڕژێمدا هەرگیز لەو شۆکە" صدمە" یە ڕزگاریان نەبووە . شۆکی تێکشکاندنی پەیوەندی سروشتی ئۆدیبی ، هەرچەندە کورد بەشی گەورە و جوڵێنەری ئۆپۆزسێونی عێراقییە ، کەچی دیسانەوە لە خودی "I-N-C" دا نەیانوێرا ئەوان جێگرەوەی باوک بن ، بەمانای ئەگەر ئەوان عێراقی بن بۆچی کورد سەرکردەی کوردی جێگری سدام نەبێت..!!!!
ئەگەر جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ نێو چڕکەساتەکانی سایکۆلۆژیا لەگەڵ هەر دوو دنیاکەدا، دنیای دەرەوە ، دنیا خودی کەس خۆی ڕووبەڕووی دۆخێکی نەگونجاندن دەبینەوە ، لە کاتی لا چوونی فشار و تیرۆری ڕژێمدا ، عیزنی کوردی نەیتوانی لە ڕێگای دامودەرزگاکانی خۆیەوە دوور لە دەزگاکانی باوك وێنەی خۆی دروستبکات - کەسێتی خۆی بیناکات - کیانێکی سەربەخۆ بەخۆی ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت "وەکو لە بەهانەی فاکتەرە ئیقلیمییەکاندا پاساو دەکرێت" بینابکات. بەڵکو بەپێچەوانەوە برەوی بەو یاسا و ڕێسایانەی دێریندا ، تەناتەت کردارەکانی وەحشیتر و بیروکراتیانەتر بوون ، دامودەزگاکانی هەرێم کۆپییەکی سەقەتی حکومەتی عێراقی بوون ، پەرلەمانی کوردیش لەسەر شێوەی " مجلسی للوطنی" ی حکومەتی عێراقی دروستکرا ئیدی ووردە ووردە حکومەتی هەرێم دەیوویست ببێ بەو باوکەی ، کە نەیتوانیبوو خەسڵەتەکانی بگرێتەخۆی ، هەڵسوکەوتی سەرکردە لێپرسراوەکان ئەو وێنە کۆنانەی زیندووکردەوە، کە ماوەیەکی کورت بوو خەڵك لە بیریان چووبووەوە تەنانەت ئەو حەزی لێکچوونە لە بەعس لە مومارەسەی دروستکردنەوەی لیوای تایبەت لەسەر شێوەی لیوای حەرەس جمهوری خۆی بەرجەستەدەکرد ئیدی هەرێمی ئاسایش و زۆنی پارێزراوی ٣٦ ۆڕبوو لە وێنەی تێکشکاوی ئەو مەۆڤە برسی و ڕەتێنراو و ئیرادە لێسەنراوە ، کە پێشتر ناوی سەربازی عێراقی بوو، دوای ڕۆیشتنی بەعس تاوێکی نەبرد هەرێمی ئاسایشیش پڕیبوو لە سەربازی برسی و جلی بەڵەك ،بەڵەك ئیدی سەردەمی عەسکەرتایەتی لەگەڵ "بەعسی کوردی"؟!!! دەستیپێکرد.
حیزبی کوردی - سەرکردەی کوردی بە خۆشنوودییەوە گەڕایەوە بۆ نێو وێنەکانی بکوژی باوك بەڵام لە هەناوی خۆیدا لە نەستی نوخبەی حیزبیدا ئەو هەستکردن بە تاوانە پەرەیدەسەند و نەگونجاندن لەگەڵ پرۆسەی مێژووی لەشێوەی شەلەلی فکرە و سیاسیدا بەتەواوەتی چوارچێوەی خۆی دیاریدەکرد ئیدی /عیزبۆکە و ڕاکەڕاکەی چەپ و ئیسلامی هەرێمی شارەزوور، چوون بە ناویەکدا و جیابوونەوە.... ئەمانە ترۆپکی ئەو زۆرانبازییە سایکۆلۆژییە بوون ، کە لەئەنجامی نەگونجاندنی نوخبەی سیاسی لەگەڵ ئرەکەکانی قۆناغە سیاسییەکەدا کەوتەوە، ئەوان هەستیانکرد چارەنووسی کوڕی چەتوون پابەندە بە چارەنووسی باوکەوە، بۆیە درێژەیان بە کردارەکانی باوك دەدا ، ئیدی لای ئەوان بەتەواوەتی ڕوونبووەوە ، ئەن کراسە لەبەریاندا دەدڕێ و تاسەر نامێنێتەوە لەسەرەتاوە دزی و تاڵانی بووە چالاکیەکی ڕۆژانەیان ، ئەوان لە خودی خۆیاندا دەیانزانی ، کە ناتوانن نە باوەپیارەی ئازیز ئازاردەن نە تێکیبشکێنن ئەویش بەو خەفی و لاوازییەی خۆیەوە دەیزانی کوڕە چەتوونەکانی توانای ئەوەیان نییە تەنانەت هەر لە سەرەتای ڕاپەرینەوە پارتی بە ئاشکرا بەرنامەی گفتوگۆی کردبووە ستراتیژ- بەرنامەی پاڵدانەوەی لەژێرسێبەری بکوژی باوکدا.