هەریەک لە ئیلهام ئەحمەد و شێروان شێروانی کە دوو کەسایەتی دیاری کوردن بۆ ئەمساڵ کاندیدن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کە ساڵانە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج پێشوازی لە کاندیدان و براوەکانی دەکات.
شێروان شێروانی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی زیندانیکراوی ناوچەی بادینان و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، پاڵێوڕاون بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥.
پێشتریش ژنە چالاکوان و زیندانی سیاسی کورد نێرگز محەمەدی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣.
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کە یەکێکە لە خەڵاتە بەناوبانگەکانی جیهان و ئەلفرێد نۆبڵ دایناوە، ساڵانە لە پایتەختی نەرویج لە ئۆسلۆ دابەشدەكرێت، بۆ یەكەمین جاریش ئەم خەڵاتە لە ساڵی ١٩٠١ دابەشكرا.
هەروەها پاڵێوراوانی خەڵاتەكە لەلایەن پەرلەمانی نەرویجییەوە دیاریدەكرێن و زۆرجار دەدرێت بەو كەسانەی كارێكی زۆر گەورە دەكەن لە نێوان دەوڵەتانی جیهان، بۆ كەمكردنەوەی هێز و كوشتار و مەترسی گەورەی داهاتوو.
سەرچاوە : سپی میدیا