نووسەران و روناکبیران و خەمخۆرانی ئەرشیف ئاگادار دەکەینەوە، کە چەند مانگێکە پڕۆژەی ئامادەکردنی لەچاپدانی ئەرشیفی ئاڵای شۆڕش بۆ چاپکردن ئامادەیە و هەندێک لە هاوڕێیان دوای ئەوەی بانگەوازێکی ترمان بڵاوکردەوە، بەدەنگمانەوە هاتن و هەندێ ئەرشیفی تری ئاڵای شۆڕشیان بۆ ناردین، هەندێکیش گفتیان پێ دابووین، کە هاوکاریمان بکەن، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ دەنگیان نییە... لێرەوە بۆ دواجار بڵاوی دەکەینەوە، کە پڕۆژەکە دوای دوو هەفتەی تر دەچێتە ژێر چاپ و ئیتر ناتوانین کەڵکی لێ وەربگرین. سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو ئەو کەسانە، کە لە سەرەتاوە تاکوو ئێستا هاوکاریی پڕۆژەکەمان بوون.
لیژنەی ئامادەکردن و لەچاپدانی ئەرشیفی ئاڵای شۆڕش.
سەرچاوە : چاودێر