دواهەمین هەناری دونیا بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە


دوای ئەوەی رۆمانی " دواهەمین هەناری دونیا"ی بەختیار عەلی، وەرگێڕدرایە سەر پێنج زمانی بیانی، رۆمانەكە بە زمانی ئینگلیزیش بڵاوكرایەوە.
  
بەختیار عەلی، نووسەرو رۆمانووسی بەناوبانگی كورد، رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، لە بنكەی «ئارشیپێلاگۆ»ی ئەمریكی لە شاری نیویۆرك و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان، رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا بە زمانی ئینگلیزی و لە وەرگێڕانی كەریم عەبدولڕەحمان، بڵاوبوویەوە.

ئەم ڕۆمانە، پێشتر بۆ پێنج زمانی جیھانی وەرگێڕدراوەو بڵاوبووەتەوە، لەوانە: زمانەكانی ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیتاڵی، عەرەبی و فارسی، ھەروەھا بە شێوەزاری كرمانجی ژووروو بڵاوكراوەتەوە.

رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا، كە یەكێكە لە شاكارە ئەدەبییەكانی نووسەرو رۆمانووسی بەناوبانگی كورد بەختیار عەلی، ساڵی 2002 بڵاوكرایەوە، لەساڵی 2003دا خەڵاتی باشترین ڕۆمانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی وەرگرت.

 

 

سەرچاوە: ڕاچلەکین