درۆی رەنگاورەنگ

 

 

 

عەبدوڵا کەریم مەحمود

له‌ ساڵی ١٩٩٢ ،تا ئێستا ٢٠٢٤، ئەوە ٣٢ ساڵە ، پەرلەمانی کوردستان نوێنەری چەند (خانەوادەو بنەماڵە ) یەکی حیزبەکانە  ئەوان پسپۆری درۆی رەنگاو رەنگن ، بە ناو نوێنەری خەڵکەوە ، دەگەنە هەموو ماڵ و کۆڵان و شەقامی شارو لادێ و ئۆردگاکان . 
 

بەهەزارەها وێنەی کاندیدەکان و پەرۆی رەنگاورەنگ ، هەموو شەقام و بازاڕو شوێنە گشتییەکان داگیر دەکەن ، هەموو میدیاکانیان پڕ کردوە، لە هاشوهوش ، خەڵک لە وێنە و درۆ رەنگە کانیان بێزارە. 
 

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و نمایشی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و شه‌ڕه‌ په‌ڕۆ وقسه‌ی نه‌شیاو و رق و کینه‌ و بوغز و تۆمه‌ت هەلبەستن و تەزویر ی ناوسندوقی هەڵبژاردنەکان ،سیناریۆو نمایشی سەرکردەکان ، بوو بەمۆدیلی نوێ ی ده‌سه‌ڵا ت دارا نی کورد .

کادرە هیچ لە بارانەبوە، کاسەلێسە کان ، ئەوانەی سواڵ بۆ پلەوپایەو ،بۆ کورسی و بۆ گیرفان دەکەن ، دەبن بە کۆیلەی سەرۆکەکان. نەفسیەتی نزمی وا دەبینن، چەند ساڵیک ، ئەندام پەلەمان بووە ، جارێکی تر حیزب بۆ دووەم جار دایناوەتەوە، ئەوەندە نەفسیەت نزمە ، بە هەموولایەکدا هەڵپە دەکات ، دوای هەشت ساڵ ، بۆ جارێ سێیەمیش ، دەیەوێت لە سەر دیوارەکانەوە خۆی هەڵداتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە. 

 

ئەم هەموو کۆیلە و ماستاوچیانە، نەک ئەندام پەرلەمان ، سەرۆکی حیزب و حکومەتیش بن، ناتوانن نوێنەی خەڵک و نیشتمانەکەیان بن ، دەڵاڵی مەزاتخانەی رێبازی سەرۆکەکانیان و نوێنەری گیرفانی خۆیانن . کاری زۆربەی ئەمانە ، دزی و تاڵا نی و زوڵم وغه‌در وجاسوسی و چاڵ هه‌ڵکەندن ، بۆسه‌ نانه‌وه‌ یە بۆ یه‌کتریی . 
 

رۆژانه‌ دەیان ،سەدان ، دیاردە نه‌شیاوو نابەجێی حیزبەکان ، له‌ میدیا کانه‌وه‌ ده‌گاتە هه‌موو ماڵه‌کان ، بەمەش خو و رەوشتی و خانەوادەو منداڵە کانیشیان ،تێک و پێک داوین . ئەمانە وەک ئەندام پەرلەمانی خولەکانی تر ، مشت و مڕیی بێ بنەماو شه‌ڕه‌ کورسی و و وشەی ناشیاو دەگرنە یەکتریی ، دەیان بوختیان بۆ یەکتریی هەڵدەبەستن ، ئەم کلتوورە ناشیرینانەی ، ناو هۆڵی پەرلەمان بەهۆی میدیاکانیانەوە ،دەگەیەننە ،ناو هه‌موو چین وتویژەکانی کۆمه‌ڵگە و بەهای رێزو ئەدەب و وەفاو ئەمەک و شکۆیی کوردەواری زیاتر تێک دەشکینن. 
 

ئەو ململانێ ناڕەوایانەی ئەوان ، لەسەری سەرەوە وە ،شۆڕ بوەتەوە بۆ جوارەوە ، بووە به‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی توندو تیژی و سیناریۆی تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و کوشتن و بڕین و تاوان . گه‌ر له‌ رووی دەستوور و یاسا وە بڕ وانینە ، بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووریی وسایکۆلۆجی ،چۆن بەو هه‌موو دیارده‌ ناشیاوانه یان ، ئیرادەی کۆمه‌ڵگەی کورده‌واریان بە جۆرێک تێک شکاندووە، تراژیدیا یەکیان دروست کردووه‌ ،لە رەشەبای ژەهرو ئەنفال مەترسی دار ترە . 
 

هه‌موو بەرنامەکانیان ، دژ بەنەریتی کوردەواری وزمانی ئه‌ته‌کێتی ئه‌ده‌بی قسه‌کردن و زمانی لۆژیکانەی نوسین و له‌یه‌کتر گه‌یشتن و یه‌کتر قبوڵکردنە ، دژی به‌های مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایه‌تیه‌ . 
 

دەسەڵاتدارانی کورد ، ئێوە به م سیناریۆو دیارده‌ نەشیاوانەیان ، خۆتان ، خۆیان دادەپاچن و یەکتریی دەسڕنەوە ، ئیتر چۆن ده‌توانن ، بەم ئەندام پەرلەمانانەتان ، نوێنەری خەڵک بن؟ 
 

 ئێوە به‌م ئەندام پەرلەمانە لەب لەبانانەوە ، بەو هەموو درۆو فیشاڵانە وە ،تەنیا بیر لە گیرفانی خۆتان دەکەنەوە ، چۆن دەتوانن ، ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ مان ،به‌ره‌ پێگەیەکی دەستووریی ویاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووری و ده‌روونی ببەن ؟ ئێوە بە دروست کردنی ئەم هەموو کۆیلەو کەسێتیە فێڵبازو ولاوازانە؟ 
 

چۆن ده‌توانین کۆمه‌ڵگەکه‌مان ، لە نەهامەتی دەرباز بکەن؟ ، چۆن هەنگاو بنێن بۆ گۆڕانکاری و بۆ داهێنان ؟. گه‌ر به‌ وردی بڕوانینه‌ ، هەموو ئەو دیارده‌ سلبیانە ی سه‌رکرده‌ کانی کورد ، بە پێچەوانەی سەکردەکانی دنیا وە , ئەوان کۆمه‌ڵگە و نیشتمانەکەیان ، بەرەو ئاراسته‌ی گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن وداهێنان بردووه‌؟
 

ئێوەش بەم بت و ئینتهیازیانە ، جارێکی نەتەوەکەتان ، رووبە رووی تراژیدیایەکی تر دەکەنەوە. ئەوان سەروەتی نیشتمان تاڵان ناکەن ، قوتی خەڵک ناخۆن ، نیشتنمان ناکەن بە مەزاتخانە ، ئەم هەموو دەڵاڵە ساختەچیانە دروست ناکەن ، ئەوان خۆیان لەسەرووی دەستوورو یاساو هەورەکانەوە دانانێن . ئەوان هاولاتیان رووبە رووی نەهامەتی ناکەنەوە ، خۆیان فیرعەونانە ناژین و ژیانی هاوڵاتیان ناکەن بە دۆزەخ . دڵنیابن ئه‌م خولەی پەرلەمانیش ، هەمان پلان و نەخشەو سیناریۆی سه‌رکرده‌کانی کوردە،  لە ناو پەرلەمان . 
 

هەموو بوارەکانی ژیان بەم بتانە دەکەن ، بەقوربانی دەسەڵاتی عەقڵی مەزاجی تاک رەوانەی خۆیان . ئەوان ، لە بری ئەم هەموو ئینتیازیانە بکەن بە پەرلەمانتار ، دەبوایە بواریان بۆ گه‌نجه‌ بەتواناکان بڕەخسەندایە . 
 

ئەوانەی پێشەنگ و سەرکردەی ئێستاو ئایندەی ئەم نییشتمانەکەیانن ، بە پێی پسپۆری خۆیان ، رۆڵی خۆیان ببینیە ، بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان . 
 

رۆژانه‌ له‌میدیای حیزبەکانەوە ، ئه‌و هه‌موو هەڵسوکەوت و هه‌واڵه‌ سلبیانه‌ ده‌بینین . لە هەڵبژاردنەکان دا ، حیزبەکان تراژیدیایەکی تر , بۆ گەلەکەمان دێنێتە دی ،لە ئەنفال مەترسی دار ترە . 
 

ته‌نیا پزیشکی پسپۆڕانی ده‌روونی و توێژەری ده‌روونی ،ده‌توانن بڕیار له‌ سه‌ر دەروونی سایکۆپاتی ئاڵۆزیان بدات . با لەمە زیاتر ، لەشکرێک ، لە کۆیلە ی گیرفان و دەسەڵات ، بە ناوی ئەندام پەرلەمان دروست نەکەین ، ئەمانە خۆیان کۆیلەن ، بەردێکیان بۆ ناخرێتە سەر بەرد ێک ...ئیتر هەموو درۆ رەنگاو رەنگە لە کوێ دا چێی دەبێتەوە. 
 

با لەمە زیاتر گه‌نجه‌کانی ئەم نیشتمانە نەخەینە پەراوێزەوە ، لەمە زیاتر ، دەرگای دام و دەزگانی حکومەت و کەرتی تایبەتی یان لێ دانەخەن ، بالە بازاڕی مردووی بێ کارو کاسپی دا ، بە گیرفانی خاڵی تێکیان نەشێنن ، با بە ئەزموونە فاشیلانەوە .لە مەزیاتر ، ئەم هەموو گەندەڵکاران دروست نەکەین ،با لە مە زیاتر گەنجە بە تواناکانی نیشتمان ، لە ناوە درۆ رەنگاو رەنگەکانی حیزبەکان دا ،سەرگەردان و ون نه‌کەین. 

سەرچاوە : سپی میدیا