درامای (كۆشكی هەنار) بەرهەمدەهێنرێت

چەند رۆژێكە دەستكراوە بەكاری وێنەگرتنی زنجیرە درامای (كۆشكی هەنار)، كە لەلایەن ناوەندی هونەری زەنێ-وە بەرهەمدەهێنرێت و دەزگای میدیایی كوردسات خاوەندارێتی دەكات و بڕیارە لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا لەسەر شاشەی كوردسات پەخش بكرێت.
درامای  (كۆشكی هەنار)  بیرۆكەو چیرۆك و دەرهێنانی جەمیل مەفاخیری-یە و ئومێد كەمال سیناریۆكەی نوسیوەو چەندین هونەرمەندی ناوداری شارەكانی كوردستان بەشداری لەدراماكە دەكەن.

 

 

سەرچاوە: galawej