خۆشەویستی دایک...

کاتێک ڕۆژنامەنوسێک لە کریستیانۆڕۆناڵدۆی پرسیاری کرد دەربارەی هۆکاری جیابوونەوەی لە لەخانم ئێرینای شۆخ و شەنگ! لەوەڵامدا وتی: ئێرینا گەلێک جار بەتوورەیییەوە دەیپرسی ( بۆچی دەبێت هەمیشە دایکت بهێنی بۆ هەر شوێنێک کە دەچین؟)
دواجار بە هەڵچوونەوە بەمنی ڕاگەیاند  ئیتر ئەم کارە نابێت وابێت ...یان من یان دایکت!
منیش بەئێرینام وت من ناتوانم واز لەدایکم بهێنم، لەبەر خاتری خانمێکی کە! 
بۆیە دایکم هەڵبژارد... وە هیچ لە جیابوونەوەم لە ئێرینا پەشیمان نیم.
دەزانی بۆ ئەی ڕۆژنامەنووس؟. ڕۆناڵدۆ وتی: کاتێک من منداڵ بووم دایکم کاری خاوێنکردنەوەی ماڵانی دەکرد، جل و بەرگی بۆ دراوسێکان دەشۆت بۆئەوەی من بەخێوبکات و پێڵاوی وەرزشیم بۆ بکڕێت تا لە ڕاهێانەکانی یاری فوتبۆڵ دوانەکەوم، خۆراکم بۆ دابین بکات تا بەهێزبم .... من ئەمڕۆ  قەرزداری دایکمم، ئەو بە هیلاکییەکی پشت شکێن منی گەیاندۆتە ئەمڕۆ. هەرگیز دایکم بەراورد ناکرێت لەگەڵ خانمێک کە تازە هاتۆتە ژیانمەوەو منی ئێستا بینیوەو بەم شێوەیە منی دەوێت! 
من شانازای بەدایکمەوە دەکەم هەمیشە سوپاسی دەکەم.
لەبەر ئەم هۆکارانە دایکم ئەبێت بۆهەمیشە لەگەڵما بێت .... بەڕاستی دایکم بێ وێنەیە!