عەبدوڵا کەریم مەحمود
(ئەرکی هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانییە، بە قەد توانای خۆیی ، هاوکاری پێشکەش بە خۆر ئاوای نیشتمان بکات .
رۆژئاوای کوردستان ، بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ، لە بازنەیەکە داخراودا ، ئەوە ١١ساڵە ، بە بەردەوامی ، رووبە رووی( داعش و سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی تورکیا) و هەموو ئەو ئەگەرانە دەبنەوە لە دوای روخانی ئەسەد ،دەیانەوێت خاکەکەیان بسرنەوە و جینۆسایدیان بکەن .
ئەمجارەیان( خۆری کورد )، لە رۆژئاواوە هەڵدێت وهەموو تاڵە تیشکەکانی دەگاتە هەموو بستێکی نیشتمان و جیهان) .
هێزەکانی سوپای دیموکراتی سوریا (هەسەدە)، لە ٢٠١٤ەوە ،رۆڵی گرنگ وسەرەکیان بۆ پاراستی رۆژئاوای و باکووری سوریا نواند ، لە شۆڕشی رۆژئاوا لە شاری کۆبانی رووبەرووی دەوڵەتی داعش بوونەوە ، ( ١١) هەزار شەرڤانان لەسەنگەری بەرگری دا گیانیان سپارد.
بە بڕیاری ئەردۆگان ( ٨ )هەزار جەندرمەی سوپای پیادە و ئاسمانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ، بە نوێترین چەکی کۆکوژیی قەدەغەکراوی نیو دەوڵەتی ، بە هاماهەنگی روسیا ، بێ دەنگی و بێ هەڵویستی ئۆباماو ناتوۆ ، پەلاماری باکورو رۆژهەڵاتی سوری یان دا .
هێزە کانی سوپای دیموکراتی سوریا رووبە روویان بوونەوە ،سوپای ئەردۆغان و گروپە چەکدارەکانی ، ئەندامی ناتۆیان تێک شکاند.
هێزەکانی سوپای دیموکراتی سوریا ( کوردو گەلی سوری یان ، بە هەموو پێکهاتە جیا جیاکان )، لە کۆمەڵ کوژیی داعش و سوپای ئەردۆغان ، لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا پاراست ،هەموو بستیکی خاکەکەیان بە خوێنی خۆیان سوورکرد ، بوون بەمایەی تێرامان ئۆباماو ناتوۆو روسیاو وسوریاو دنیا.
پرۆژەیی دەستووری و یاسایی ،سیستەمی خۆبەڕیوەبەرایەتی باکورورۆژهەڵاتی سوریا، ئەزموونێکی نوێ بوو ، بۆ سوریا وداهاتووی سوریا.
دوای روخانی بەشارئەسەد و پاراستنی سوریا لە هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ، لە ١٦/ ١٢/ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ، خۆرئاوای کوردستان ، لە جوانترین هەڵوێستی نیستمانی و مرۆڤایەتی دا ،پرۆژەیەکی نوێ یان ، لە دە خاڵ دا ، بۆ بەڕێوەبردن و قۆناغی گواستنەوە بۆ ( سوریای نوێ ) بڵاو کردەوە ،بۆ پاراستنی یەک پارچەیی سەرەوەریی خاکی سووریا ، لە پەلاماری دەوڵەتی تورکیاو گروپە چەکدارە کانی.
*گەرهەر یەکەمان ، بە پێ ی توانای دیاری کراوی خۆی ، بتوانێت هاوکارییەکی رۆژئاوا بکات ، دڵنیام ویژدانی ئاسوودەبیت ، ئەرکیکی نەتەوەویی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی پیرۆز دەبینیت
سەرچاوە : سپی میدیا