ن/ کانی کوردستان
کاتێ خانمێکی کورد ڕادەپەڕێ ..سەرەتا هاوار دەکا..ودەنگی دەنوسێ
کاتێ دەنووسێ و ڕەخنەدەگرێ ،گۆمێکی مەنگی هەزارساڵە پەنگخواردوو دەشڵەقێنێ..
کاتێ بەردێ دەهاوێ.. بەڕووی ستەمکارێ کە دایکی خۆشی ..خۆشی ناوێ
کاتێ تفێ دەکاتە ڕوی بەرپرسێ شەڕوال پیس کەژن تەنها وەک ئامڕازی سێکس دەبینی!
ئەوکاتێ سەربڵنددەکاوخۆڕادەوەشێنێ ..ناهێڵێ چیتر باربکرێ!
ئەی خانمی بوێر،تۆ بەگژئەستەمدا دەچیتەوە..زوویادرەنگ خەرمانی ڕەنجتت ئەدرویتەوە
هەرچەندە بە تەنها ڕێ دەگریتە بەر، بەرەوجیهانێ یەکسان بە هاوسەر..
کؤڵ نەدەی ،نەڕوخێ ی پێشانیش هەروا سەختبوو، تادیواری زیندان شەقبوو
گشت ڕۆشنبیرەکانی نیشتمان پێدەزانن،ڕیزلەجووڵەو ڕاپەڕینت بۆیەکسانی دەگرن ..
خۆئەگەرمیللەت گشتی ڕازی دەبوون،ئەوە شامی شەریف دەبوو.. پێویستیت بەهاواری سەرەتاش نەئەبوو!