جینۆسایدی زەڕگۆشەکان
زهڕگۆشهكان، یەکێکن لە تیرەکانی ئێڵى گه‌وره‌ى كه‌ڵهوڕ. مێژووى زەڕگۆشەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سه‌رده‌مى پێش ساسانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. زهڕگۆشهكان له‌ڕووى جوگرافییه‌وه به‌درێژایى رێگه‌ى نێوان سه‌عدیه و گوندى زاویه تاوەکو دەگاتە باشوورى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
دوای تەواوبوونی به‌نداوى حه‌مرین لەساڵی 1980، زیاتر لە 10 گوندی زەڕگۆشەکان ژێرئاو کەوتن. دوای ئەوەی تیرۆر باڵی بەسەر ئەو ناوچانەدا کێشا، زۆربەی ئەو زەڕگۆشانەی کە لە سەعدیە و دەوروبەری بوون، جارێکی دیکە ئاوارە دەبن و بەشێکی زۆریان بەرەو خانەقین هەڵدێن. لەگەڵ هاتنی داعش، گونده‌كانیان تاڵان و خاپوورکران، ره‌ز و باخ و كێڵگه‌كانیان سووتێنران، گەورە و بچوکیان کرانە ئامانج. تاوەکو ساتى دروستکردنی ئەم بەڵگەفیلمەش، هه‌زاران هاونیشتمانی ئه‌و تیره‌یه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان.
دەرهێنەر: نەبەز ئەحمەد
ئەم بەڵگەفیلمە رۆژی 26ی ئەیلوولی ساڵی 2023 بڵاوکرایەوە.
بەرهەمی ساڵی 2023
سەر چاوە : ڕووداو