جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەنیازە دیپلۆماتکاری پیشەیی ھێرۆ مستەفا کاندید بکات بۆ ئەوەی وەک باڵیۆزی نائاسایی له میسر بهدەسەڵاتی تەواوهوه خزمەت بکات.
دانیال روبینشتاین لە مانگی ئابی 2022وە بەرپرسیارێتی کاروباری باڵیۆزخانهی میسری لە ئەستۆ گرتوە، لە شوێنی جۆناسان کۆهین کە لە دو ئیدارەی یەک لە دوای یەکدا خزمەت دەکات، لە ساڵی 2019وه لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ و بایدن.
ھێرۆ مستەفا دیپلۆماتکاری ئەمریکی بە ڕەچەڵەک کوردی كاندید كراوه بۆ باڵیۆزی ئهمریكا له میسركۆشكی سپی له بهیاننامهیهكدا بڵاویكردهوه، جۆو بایدن، ھێرۆ مستەفا دیپلۆماتکاری ئەمریکی بە ڕەچەڵەک کوردی كاندید كردوه بۆ وهرگرتنی پۆستی باڵیۆزی ئهمریكا له میسر، كه خاوەنی بڕوانامەی کۆلێژی خزمەتی سیاسەتی دەرەوە لە زانکۆی جۆرج و ماستەریشی لە زانکۆی پرینستۆنه.
ھێرۆ مستەفا لە مانگی 10ی 2019 تا مانگی ئازاری 2023 وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە کۆماری بولگاریا کاریکردوەھێرۆ مستەفا ئەندامی پیشەیی دەزگای باڵای دەرەوەیە بە پلەی راوێژکار، لە مانگی 10ی 2019 تا مانگی ئازاری 2023 وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە کۆماری بولگاریا کاریکردوە، یەکەمین ئەمریکی بە رەچەڵەک کورد بوە كه وەک باڵیۆز کاندید بکرێت.
پێشتر جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی ئەمریکا بوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری لیشبۆنکۆشکی سپی دەڵێت، پێشتر جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی ئەمریکا بوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری لیشبۆن لە پورتوگال و راوێژکاری وەزیری سیاسی بوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نیودەلهی هیندستان.
راوێژکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئۆفیسی جێگری سکرتێری کاروباری سیاسی، بەڕێوەبەری کاروباری ئێران کاری کردوە
پێشتر ھێرۆ مستەفا لە نوسینگەی جێگری سەرۆک کۆمار لە بابەتەکانی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشور و ناوەڕاستی ئاسیا کاری کردوە، ئەرکەکانی دیکەی واشنتن بریتین لە جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئەفغانستان، راوێژکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئۆفیسی جێگری سکرتێری کاروباری سیاسی، بەڕێوەبەری کاروباری ئێران، کاروباری ئیسرائیل-فەڵەستین، ئوردن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، هەروەها ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەبەری ئەنجومەن بۆ عێراق و ئەفغانستان.
ھێرۆ مستەفا، هاوسەرو دو منداڵەکەی
ھێرۆ مستەفا هەروەها لە دەرەوەی وڵات وەک ڕێکخەری سەرەکی مەدەنی ئەمریکا لە موسڵ لە عێراق و ئەفسەری کونسوڵگەری لە بەیروت لە لوبنان و ئەفسەری سیاسی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کاری کردوە، وەرگری خەڵاتی ماتیڵدا دبلیو سینکلێرە بۆ دەستکەوتی باڵا لە زمانێکی بیانیدا.
چیرۆکی خێزانەکەی بابەتی فیلمی دیکۆمێنتارییە بەناوی هێرۆی ئەمریکی
چیرۆکی خێزانەکەی بابەتی فیلمی دیکۆمێنتارییە، بەناوی هێرۆی ئەمریکی و لە ساڵی 2021 لەلایەن کۆمپانیای کارنێگیەوە وەک یەکێک لە کۆچبەرە گەورەکانی ئەمریکا ڕێزی لێگیرا.
ئهو ژنه كورده لە تەمەنی دو ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی عێراقیان بەجێھێشتوە و دوای زیاتر له دو ساڵ ژیان له ئێران له ساڵی 1976 چونهته ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا و مافی پهنابهرێتیان پێدراوه، یهكهمین ژنی كورده كه پۆستی باڵیۆزی ئهمریكای پێدهدرێت.
سەرچاوە: خەندان