شوان عه‌بدولڕه‌حمان، خاوه‌نی تۆمارگه‌ی ئۆسکار ئاماژە بەوە دەکات کە ئه‌و که‌سانه له‌شاری سلێمانی تۆمارگەیان هەبووە ناچار به‌هۆی بێ بازاڕییه‌وه دوکانه‌کانیان داخستووه، ئەو دەڵێت "ده‌توانم بڵێم ته‌نها من ماوم که سه‌رقاڵی ئه‌م کاره بم".
شوان رایگەیاند له‌ساڵی 1970 تۆمارگای ئۆسکاری دروستکردوەو بیرۆکه‌ی دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌زو خولیای مناڵی، ئەو وتی "ئێمه له‌ماڵه‌وه هه‌میشه رادیۆ‌و ته‌جیلو گراممان هه‌بوو، بۆیه له‌ساڵی 1970 بڕیارمدا بیکه‌م به‌پیشه‌ی خۆم".
وتیشی "له‌ساڵی 1970 ئه‌و کاته "به‌کره" باو بوو، ساڵانی دواتر بوو به‌کاسێت، دواتر بوو به‌سی دیو دی ڤی دی، ئێستا ئەوانە نەماون، بووه بهمیمۆری".
شوان کە دەگەڕێتەوە بۆ یادەوەرییەکانی، باس لەوە دەکات له‌ساڵانی 1970 به‌دوا داواکاری له‌سه‌ر گۆرانی‌و موزیک زۆر زۆر بوو، به‌تایبه‌تی گۆرانییه کوردییه‌کان، ئەو وتی "ئێمه زۆر گرنگیمان بەهونەری کوردی داوە، ئێمه هه‌میشه کارمان کردوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مە فۆلکلۆرییه کۆنه‌کانمان، به‌ڕاستی پێمانوایه ئه‌و به‌رهه‌مانه کەلەپورو مێژووی میلله‌تی کورده‌ن، هه‌موویمان زیندوو کردۆته‌وه‌و پاراستومانهو به‌رهه‌مه‌کانمان نوێ کردۆته‌وه، ده‌توانم بڵێم ئهرشیفیکی زۆر باشمان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا دواکارییان له‌سه‌ر نیه".
وتیشی "له‌ئێستادا به‌هۆی پێشکه‌وتنی ئهنتهرنێتو تهکلهنۆژیا خواست له‌سه‌ر سی دیو کاسێت نه‌ماوه، ده‌توانم بڵێم ئه‌م پیشه‌یه له‌ته‌واو بووندایه، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌شاری سلێمانی سه‌رقاڵی ئه‌م پیشه‌یه بوون ناچار به‌هۆی بێ بازاڕییه‌وه دوکانه‌کانیان داخستووه، ده‌توانم بڵێم ته‌نها من ماوم که سه‌رقاڵی ئه‌م کاره بم، له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر که‌سێک داوای به‌رهه‌مێک بکات بهمیمۆری دوای ده‌کات، به‌جارێک 200 کاتژمێر گۆرانی ده‌خاته میمۆرییه‌که‌وه، ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی مۆدیل نوێ شوێنی سی دی تێدا نیه، ئه‌گه‌ر که‌سێک سی دی بکڕێت له‌به‌ر به‌رگه‌که‌یه‌تی بۆ جوانی دایده‌نێت، ئێستا هیچ هونه‌رمه‌ندێکیش سی دی ده‌رناکات چونکه ئه‌و پاره‌یەی سه‌رفی ده‌کات بۆی ناگه‌ڕێته‌وه، تاکه هۆکاریش که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی دوکانه‌که نه‌گۆڕم به‌شتێکی تر، دانیشتنی هاوڕێو دۆستانم بووه، دڵم نایه هه‌رگیز ده‌ستکاری دوکانه‌که‌م بکه‌م یان پیشه‌که بگۆڕم، ئه‌م کاره زیاتر حه‌زو خولیایه، گوێ ناده‌م به‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتی مادی ده‌بێت یاخود نا".شوان
ئه‌وه‌شی رونکردەوە له‌ساڵی 1970 که دوکانی هه‌یه تاکو ئێستا رێگه‌ی نه‌داوە هیچ به‌رهه‌مێکی کۆپیکراوی هونه‌رمه‌ندان بێته دوکانهکهیەوە، ئەو وتی "به‌رهه‌مه‌کانم هه‌مووی ئۆرجیناڵه، ته‌نها هه‌ندێک به‌رهه‌م که دروست نه‌کراوه یاخود ئۆرجیناڵه‌که‌ی لهعێراقو کوردستان نیه، ناچار کۆپی ده‌که‌ین، سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتیشم کردوه تاکو کۆپی ئه‌سڵی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان بهێنم".
ئا: رێژەن سەدار
سەرچاوە: awene