تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكردووە، لەداهاتوویەكی نزیكدا تایبەتمەندی چاككردن بۆ بەكارهێنانەی تۆڕەكە زیاد دەكات، ئەم تایبەتمەندییەش رێگە بە بەكارهێنەرانی تویتەر دەدات، دوای بڵاوكردنەوەی هەر تویتێك، دەستكاری بكەن و چاكسازی تێدا ئەنجام بدەن.
پێشتریش ئیلۆن ماسك ملیاردێری ئەمریكی كە هەوڵی كڕینی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە دەدات، پشتگیری خۆی بۆ زیادكردنی تایبەتمەندی چاككردنی بڵاوكراوەكانی تویتەر راگەیاند بوو.
سەرچاوە: gksat