لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی فۆتۆگرافەر کامەران شەوقی، ئاژانسی مێترۆگرافی پێشانگەی فۆتۆگرافیی (بەڵام کامۆـش لەبیرناکەین) ڕێکدەخات وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵ و کارەکانی کامەران شەوقی لە بواری فۆتۆگرافیدا لە هەرێمی کوردستان.
لە پێشانگەکەدا کتێبی (کامۆ) بڵاودەکرێتەوە کە لە لایەن نووسەر هیوا قادرەوە ئامادەکراوە و ژیاننامە، ئەزموونەکانی کامەران شەوقی لەبواری نووسین و فۆتۆگرافیدا لەخۆدەگرێت. کتێبەکە لەسەر ئەرکی ئاژانسی مێترۆگرافی چاپکراوە.
بەروار: هەینی 10/28 بۆ 2022/11/3
کاتژمێر: 3 ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: سلێمانی - گەلەری مێترۆگرافی - پشت پارکی دایک
سەرچاوە: galawej