بەرزان هەستیار كۆ بەرهەمی (لەهەر زامەی خوێنێك) بڵاودەكاتەوە

لە داهاتوویەكی نزیك و لەدرێژەی زنجیرە كتێبی گۆڤاری گوڵاندا، كۆ بەرهەمی شاعیر بەرزان هەستیار بەناوی  " لە هەر زامەی خوێنێك" لە دوو توێی  شەش سەد و چل و  هەشت لاپەڕەدا  چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
 ئەم كۆبەرهەمە بریتییە  لەو حەوت دیوانە شیعرەی كە ساڵانی پێشتر بەم ناوانەوە شاعیر   بڵاویكردوونەتەوە:
1- نەوەیەك پیرە منداڵ .
2- بەتەنیشت فەنابوونەوە.
3- ساڵێك لە نیگەرانی.
4- گوناهەكانی دڵنیایی.
5 - من خەون دامئەگیرسێنێ .
6- پیر ئەبین كەسەكەم.
7- سپێدەیەكی ڕەنگپەڕیو.
لەبارەی بڵاوكردنەوەی كۆ بەرهەمەكەوە، بەرزان هەستیار دەڵێت: حەز دەكەم ئەگەر بگونجێت لەهەر دوو شاری هەولێرو  سلێمانی و  بەئامادەبوونی خۆم  مەراسیمی بڵاوكردنەوەی بۆ ساز بكرێت.

 

سەرچاوە: galawej