بەختیارعەلی دەبێتە براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمین2023



پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 22.11.2023 لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نوسەر بەختیار عەلیان ڕاگەیاند ئەو براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی 2023.

بەداخەوە دەبوو ئێمە چاوەڕێبکەین تا لیژنەی داوەری بە فەرمی هەڵگری خەڵاتەکە ڕادەگەێنن و دەیدەن بە میدیاکان. بەر لە چەند ساتێک لیژنەکە بە فەرمی بەختیار عەلی وەک هەڵگری نوێی خەڵاتی «هێلدا دۆمین» ناساند.

ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لەسەدەی بیستدا، خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی 1992 دا.

ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت، زانیاری تەواو لەسەر خەڵاتەکە، لەسەر ئەندامانی لیژنەکە، لەسەر هەڵگرانی خەڵاتەکە و بایەخ و گرنگی ئەم خەڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەکەینەوە.

دوای خەڵاتی نیلی زاکس ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نوسەر وەریدەگرت.

 

سەر چاوە : لاپەڕەی فەرمی بەختیار عەلی