كه‌سایه‌تی و پیاوی ده‌وڵه‌تداری، جه‌لال سام ئاغا، له كتێبێكی سێ به‌رگیدا بیره‌وه‌ری و یاداشته‌كانی خۆی چاپ و بڵاوكرده‌وه به‌ناوی (جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا ئه‌و پیاوه‌ی یه‌كه‌م شۆڕشی دژی گه‌نده‌ڵی به‌رپا كرد).
كتێبه‌كه، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئامادهكارهوه نووسراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م بابه‌ت كه له كتێبه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و دیداره رۆژنامهنووسیهیه كه رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ جه‌لال سام ئاغا كردویه‌تی و وه‌كو یه‌كه‌م دیداری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی .
ئه‌م كتێبه چاپی یه‌كه‌مه و ئه‌مساڵ 2022 بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ندین وتار و بۆچوونی هاوڕێ و كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد له‌خۆ ده‌گرێت له‌باره‌ی نووسه‌ره‌وه، كه پێشتر بابه‌تیان له‌سه‌ر نووسیوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی وێستگه‌كانی ژیانی خۆی و شه‌جه‌ره‌ی خێزانه‌كه‌یان و ژیانی وه‌زیفی خراوه‌ته ڕوو.
سەرچاوە: knwe