بنکەی ئەدەبیی فەرهەنگیی هونەریی "بەڕۆژە"ی بانە، شەوی سێشەممە 4ی گەلاوێژ، بە ئامادەبوونی شاعیران کەریم نەویدی و سینا بەهرامی، شەوە شێعرێکی لەژێر ناوی "پێناسەی دەنگی نوێ" بەڕێوە برد.
کۆڕەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لەلایان فریدون رشیدی و خوێندنەوەی پەیامی بەڕۆژە لەلایەن مجید شیرانی دەستی پێ کرد.
پاشان کەریم نەویدی وتارێکی کورتی لەمەڕ شێعر پێشکەش کرد و دواتر شێعرەکانی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە، هەروەها سینا بەهرامی بە هاوڕێیەتی "نەیـ"ـی میران عوسمانی شێعرەکانی پێشکەش کرد.
لە پاژی دووهەمدا پاش خوێندنەوەی شێعری دوو شاعیرەکە، پێشکەشکاری کۆڕ ئەنوەر حەیدەری، دیاریی تایبەت و هەروەها ئەنجومەنی ئەدەبی بانە ڕێزنامە و (بازنەی ئاگر) بەرهەمی "مامۆستا ئاودێر" پێشکەشی شاعیران کرد.
لەکۆتاییدا ڕێزنامە و پێزانینی بنکەی بەڕۆژە بخشرایە هەر دوو شاعیر و یارمەتیدەرانی کۆڕەکە، هەروەها کەریم نەویدی بە بەخشینی سێ کتێب و سینا بەهرەمی کتێبێکی چاپکراوی خۆیان وەک دیاری بە سەرجەم ئامادەبووان، کۆتایی بە کۆڕەکە هات.
سەرچاوە: NNKurdistan