فرانز كافكا
ئه‌وه سه‌لمێنراوه كوشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووه:
"شمار"ی پیاوكوژ، نزیكه‌ی سه‌عات نۆی مانگه‌شه‌وێك له كه‌ناری ئه‌و شه‌قامه بۆسه‌ی نایه‌وه كه بڕیار بوو "وزێ" له‌وێوه كه نووسینگه‌ی ئیشكردنه‌كه‌ی لێ‌بوو، بچێته ئه‌و كوڵانه‌ی لێی نیشته‌جێ بوو.
شه‌وێكی سارد و تاقه‌تپڕوكێن بوو، به‌ڵام شمار جلوبه‌رگێكی ته‌نك و شینی له‌به‌ردا بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قۆپچه‌ی چاكه‌ته ته‌نكه‌كه‌ی كرابۆوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستی به سه‌رما نه‌ده‌كرد. بۆ ساتێكیش ئارام و قه‌راری نه‌بوو. به‌رده‌وام ئامرازی كوشته‌كه‌ی له‌ناو مشتیدا ده‌گوشی كه شتێك بوو له نێوان قه‌مه و كێردی موبه‌قدا. له‌به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌وه‌كه‌دا سه‌یرێكی كێرده‌كه‌ی كرد. ده‌می كێرده‌كه بریسكه‌ی دا. شمار به‌وه قایل نه‌بوو. به ده‌می كێرده‌كه وه‌ها كێشای به شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه‌دا وه‌ك ئاگر پریشكی فڕێ‌دا. له‌وانه‌یه له‌و ره‌فتاره‌ی خۆی په‌شیمان بووبێته‌وه. بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كه، وه‌كو ئارشه‌ی كه‌مان ده‌می كێرده‌كه‌ی به پاژنه‌ی پووته‌كه‌یدا كێشا. له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه چه‌میبۆوه و له‌سه‌ر یه‌ك قاچ وه‌ستابوو، جوان گوێی هه‌ڵخستبوو هه‌م بۆ ده‌نگی كێرده‌كه كه ده‌یكێشا به پووته‌كه‌یدا و هه‌م بۆ كوڵانه پڕ مه‌ترسییه‌كه.
هۆكاری چی بوو هاووڵاتییه‌ك به ناوی "پاڵاس" كه له‌و نزیكانه له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه له نهۆمی دووه‌م ئه‌مه‌ی ده‌بینی، بێده‌نگ بوو؟ مرۆڤ چ سروشتێكی سه‌یری هه‌یه! پاڵاس پشتوێنی رۆبه‌كه‌ی له ورگه زله‌كه‌ی توندكردبوو، یه‌خه‌كه‌ی هه‌ڵدابۆوه و سه‌یری خواره‌وه‌ی ده‌كرد و سه‌ری با ده‌دا.
له‌وسه‌ری شه‌قامه‌كه، پێنج خانوو له‌ولاتره‌وه، ژنه‌كه‌ی وزێ جلوبه‌رگی خه‌وی له‌به‌ردا بوو، پاڵتۆیه‌كی كه‌وڵه‌ڕێوی دابوو به شانی‌دا، چاوه‌ڕێی مێرده‌كه‌ی ده‌كرد كه ئه‌و شه‌وه له كاتی ئاسایی زیاتر دواكه‌وتبوو، ناوه ناوه سه‌یری شه‌قامه‌كه‌ی ده‌كرد.
سه‌ره‌نجام زه‌نگی نووسینگه‌كه‌ی وزێ لێیدا، ده‌نگه‌كه‌ی له‌وه گه‌وره‌تر بوو كه له‌هه‌ر زه‌نگێك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. ده‌نگه‌كه به‌سه‌راپای شاردا بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ره‌و ئاسمان به‌رزده‌بێته‌وه، وزێ ئه‌و پیاوه ئیشكه‌ره‌ی به‌شه‌و ئیش ده‌كات هێشتا له كۆڵانه‌كه‌دا نابینرێت، ته‌نیا ده‌نگی زه‌نگه‌كه هه‌واڵی هاتنه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت، له بیناكه دێته ده‌ره‌وه، ده‌قه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ش شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه ده‌ستده‌كات به ژماردنی هه‌نگاوه هێواشه‌كانی.
پاڵاس له په‌نجه‌ره‌كه‌وه زیاتر به‌ره‌و ده‌ره‌وه ده‌چه‌مێته‌وه، نه‌با شتێكی لەچاو ون بێت. ژنه‌كه‌ی وزێ كه به‌بیستنی ده‌نگی زه‌نگه‌كه خه‌یاڵ ئاسووده بووه، به جیڕه جیڕ په‌نجه‌ره‌كه داده‌خات. به‌ڵام شمار به‌چۆكا دێت. له‌وێوه كه له‌م ده‌قه‌یه‌دا جێگایه‌كی دیكه له به‌ده‌نی رووت نییه، روخسار و ده‌سته‌كانی به شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه‌وه ده‌نووسێنێت. له شه‌وێكی ئاوادا كه هه‌موو شتێك ده‌یبه‌ستێت، شمار له گه‌رمادا گڕی گرتووه.
وزێ رێك له‌و خاڵه‌دا كه هه‌ردوو كۆڵانه‌كه له یه‌ك جیاده‌كاته‌وه، پێ ده‌كێشێته دواوه، ده‌وه‌ستێت. ته‌نیا داره‌كه‌ی ده‌ستی له كۆڵانی دووه‌م له‌سه‌ر عه‌رده‌كه داناوه. ئاره‌زووه‌یه‌كی كتوپڕ، ئاسمانی شه‌و سه‌رنجی راكێشاوه. نیلی تاریک، زه‌ردی ئاڵتوونی. بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له دنیا بێت ده‌وه‌ستێت و ته‌ماشا ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له هیچ بێت، له‌ژێر كڵاوه‌كه‌یه‌وه كه هه‌ڵیداوه‌ته‌وه، ده‌ستێك به قژیدا ده‌هێنێت. له‌وسه‌ره‌وه هیچ جم‌وجووڵێك نایه‌ته به‌رچاو كه ئاینده‌ی نزیكی بۆ ئاشكرا بكات. هه‌موو شتێك له شوێنی بێ‌مانا و ئاسایی خۆی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی كه وزێ دووباره ده‌كه‌وێته‌وه رێ، خۆی له خۆیدا شتێكی عاقڵانه‌یه، به‌ڵام ئه‌م رێگایه به‌ره‌و كێرده‌كه‌ی شمار به‌كێشی ده‌كات.
شمار ده‌نه‌ڕێنێت و ده‌ڵێت: "وزێ، جولیای ژنت بێهووده چاوه‌ڕێی تۆ ده‌كات! " له‌سه‌ر نووكه‌پێ به‌رزده‌بێته‌وه، ده‌ست به‌رزده‌كاته‌وه و به‌توندی كێرده‌كه داده‌هێنێته‌وه. گورزێك له لای راستی ملی، دانه‌یه‌ك له‌لای چه‌پی ملی و به‌قایمی گورزی سێیه‌م له سكی ده‌دات. له گه‌رووی وزێوه ده‌نگێكی وه‌كو زیكه‌ی مشكی ئاوی سكهه‌ڵدڕاو دێته‌ده‌ره‌وه.
شمار ده‌ڵێت: "ته‌واو"، كێرده‌كه، ئه‌و ئامرازه خوێناوییه بێسووده فڕێ ده‌داته به‌رده‌گای ماڵه‌كه‌ی ته‌نیشتی. "چێژی كوشتن! هه‌ڵچوون داده‌مركێنێته‌وه، له‌شسووكی دوای خوێنڕشتن باڵ ده‌كێشێت! وزێ، ئه‌ی شه‌وڕۆی پیر، هاوڕێ، ئه‌ی هاوپێك، تۆ گه‌رد گه‌رد ده‌چیته ناو رووبه‌ری تاریكی شه‌قامه‌كه‌وه، ئه‌فسووس كه تۆ بڵقێكی پڕ خوێن نیت تا من له‌سه‌رت دابنیشم و له‌ناو بچیت. به‌ڕاستی هه‌موو ئاوات و خواستێك نایه‌ته‌دی، خونچه‌ی هه‌ر خه‌ونێك نایه‌ته‌به‌ر، جه‌سته‌ی قورسی تۆ له‌سه‌ر عه‌رد كه‌وتووه، بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌هه‌ر له‌قه و نووكه‌شه‌قێك بدات، ئه‌م پرسیاره بێده‌نگه‌ی لاشه‌ی تۆ چ مانایه‌كی هه‌یه؟ "
پاڵاس ژه‌هری هه‌ڵچوونی ناخی ده‌نیشێنێته‌وه و له‌ناو ده‌رگا دووتاكییه كراوه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌وه‌ستێت. "شمار! شمار! هه‌رچی روویدا به‌م چاوانه‌ی خۆم دیم، هیچ شتێك له چاوم ون نه‌بووه." پاڵاس و شمار به‌هه‌ڵچوونه‌وه رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌وه‌ستن. پاڵاس دڵی ئیسراحه‌ت ده‌كات. شمار نازانێ بۆ كوێ بچێت.
ژنه‌كه‌ی وزێ به روخسارێكی تۆقیو و پیره‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكدا كه ئه‌ملاولایان گرتووه، به سه‌رسامییه‌وه ده‌گاته‌جێ. پاڵتۆ كه‌وڵه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه، ژنه‌كه خۆی ده‌دات به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یدا. ژنه به‌جلوبه‌رگی خه‌وه‌كه‌یه‌وه خۆیداوه به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یدا،پاڵتۆ كه‌وڵه‌كه وه‌كو گژوگیای قه‌راغی گۆڕ وایه به‌سه‌ر ژن و مێرده‌كه‌وه له‌خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌شارێته‌وه.
شمار به قورسی دوا دڵ تێكه‌هه‌ڵدانی خۆی قووت ده‌داته‌وه، توند ده‌م ده‌خاته سه‌رشانی ئه‌و پۆلیسه‌ی به‌هه‌نگاوی خێرا له‌وێ دووری ده‌خاته‌وه.
و/بۆ فارسی: علی اصغر حداد
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
سەرچاوە: knwe