ئەگەرکیشەی نەتەوەیی کورد لەتورکیا چارەسەربێت،نیوەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەردەبن.
ئەگەر کێشەی کورد لەباکور چارەسەربێت، ئیتر جەنەراڵەکانی شەڕ لەتورکیا بازاریان دەوەستی ودەبیت دوکانی گەندەڵی ودزی وچەک فرۆشتن وبەقاجاغ بردنی دابخەن..
ئەگەر شەڕی کۆمەڵکوژی سڕینەوەی نەتەوەی کورد لەتورکیا نەمێنێ ،چیتر بودجەی زەبەلاحی سەربازی تورکیا بۆگەڕی ئاشی شەڕی بەناوتیرۆر وکۆمیشنە ژێربەژێرەکانی بازرگانەکانی کڕینی چەک لەدەرەوەیان نامێنێ ..
ئەگەرکێشەی کورد بەگفتوگۆ ودیموکراتیانە چارەسەربێت پارتی دادوگەشە چیترناتوانێت وەک موگناتیز گەنجە خوێنگەرمە ڕەگەزپەرستەکان لەدەوری خۆی وپارتەکەی کۆبکاتەوە..
ئەگەر ڕەنج وتێکۆشانە ئاشتیەکانی پەرلەمانی تورکیا بگاتە ئامانج ، چیتر ئەردۆگان ناتوانێ تاوانی تیرۆرست بەئارەزوی خۆی ببەخشێتەوە وبەپشتیوانی دادگا سەربازیە کارتۆنیەکەی ئەنکەرە یاسای لاستیکی دەستکردی بۆ دابتاشێ ..
ئەگەر بەهەوڵی دۆستانی کورد لەگشت جیهان کورد بگات بە مافە نەتەوەیی وکلتوری وڕۆشنبیریەکانی ، ئەودەم باڵۆنی پڕهەڕەشەی ڕۆژانەی ئەردۆگان فشدەبێتەوە..
ئەگەر ئاگری شەڕلەتورکیا بکوژێتەوە ئەودەم هیچ تورکیکی ژیر گوێ لەهەڕەشەی ڕۆژانەی ئەردۆگان وئاکان فیدانی زۆڵەکورد ناگرێ وچیتر کڵاوی گەمژەبوون ناچێتە سەریان .
ئەگەر هەوڵەکانی ئامریکاو ئەوروپاو ئیسرائیل وسعودیة گشت مرۆڤ دۆستەکان ، کە ئەمڕۆ دەیانەوێت بەزمانی دیالۆگ لەسەرنەخشەی نوێ ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نیشتمانێکی ئازاد بۆگەلی کورد جێبکەنەوە، ئەوا پاداشتی خۆڕاگری وخەبات وتێکۆشانێ میلەتێکی 70ملیۆن کەسی ئەدەنەوە وکۆتایی دەهێنن بە چەوساندنەوەوتاوانێک کە 100ساڵە بەرامبەربەکورد کراوە، تابتوانن بتوانن وەک مرۆڤ بەیەکسانی لەسەر نیشتمانی باب وباپیرانیان بەئارامی بژین.