ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گروپی ١٨٨ دژی پەسەندکردنی یاسای باری کەسی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنوسی ناڕەزاییان دەربڕی و بە یاسایەکی نامرۆڤانە ناویان لێبرد.
سەبارەت بە پەسەندکردنی هەمواری یاسای باری کەسیی، گروپی ١٨٨ کە لە چەندین رێکخراوی مەدەنی و داکۆکی لە مافەکانی ژنان لەسلێمانی پێکهاتووە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا سەرکۆنەی ئەو بڕیارە دەکەن و بە یەکێک لە نامرۆڤانەترین یاساکانی ئەم سەردەمە و بە پاشەکشەیەکی مێژوویی دادەنێن.
سەرباری هۆشدارییەکان، دوێنی لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەموواری یاسای باری کەسیی عێراق ژمارە ١٨٨ـی ١٩٥٩ درا و پەسەند کرا، ئەوەش لە لایەن ژنان و چالاکوانان کاردانەوەی لێکەوتەوە و جەخت دەکەنەوە کە پەسەندکردنەکە مەترسیی گەورەیە بۆسەر ژنان، منداڵان و کۆمەڵگە.
کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکە لێرەوە ببینە:
سەر چاوە : سپی میدیا