ئەحمەد حەمە ساڵح
لە دەستپێکدا بە پێویستم زانم ئەوە بڵێم،کە ڕەنگە شارل دێگۆلی فەرەنسی دیارترین ئەو سەرکردە سیاسیانەی دوای جەنگی دووەمی جیهانی بێت،کەزۆرترین قسەی لەسەرئینتیمای نیشتیمانی کردبێت،لای ئەو بیرمەندە هەستی نیشتیمانیبون زۆربە هێز تر و بایەخدارترە لە ئینتیمای ئایدیۆلۆژی،ئەوەی وا دەکات نیشتیمانێکی ئارام و دادپەروەر هەبێت،ئەوهەست وئینتیمایەیە ،کە لەئاسایشى نیشتیمانیدا،بەها نەتەوەیی و کەلتورییەکان زیندوو دەکەنەوە.
ئینتیما بۆنیشتیمان بناغەیە بۆچاكسازیی وبنیاتنان،هەستكردنی تاکە بە ئارامیی کۆمەڵایەتى و سیاسەتی هاونیشتیمانیبون،خۆ ئەگەر وەک ئیمڕۆى ئێمە لەبەرداشەکانى یەکترقبوڵنەکردن وبەردەوامى سڕینەوەى چەمکى هاوڵاتیبوونەوە،ئینتیماى نیشتیمانى لاواز تر بکرێت،بێ گومان كارەساتی ئاسایشی نەتەوەیش زیاتر دەبێت.
دەمێ ساڵە لە بەردەوامى درۆ،دزى،نا دادى،ناڕونى،نائارامی،گەندەڵی وخراپ بەڕێوەبردنی حوکمڕانییەوە،ئینتیمای نیشتیمانى بەرەو داڕمان براوە،مەبەستدارانە چەمکەکانى هاوڵاتیبون وهاونیشتیمانیبون،بەڕێژە وتێگەیشتنى جیاوازەوە،بەرەو نەمان و بیرچوونەوە براون ودەبرێن،لەو ڕەوشە بەناونیشتیمانیانەى لەمەڕئێمە،ئەوەى بەرهەمهێنرا وسەپێندرا زاڵخوازێتى وڕقە ،کە دەرئەنجام بێویژدانانە و کەمتەرخەمانە،دەیان غەدروخیانەتى مرۆڤایەتى و نیشتیمانى لە لاپەڕەکانى مێژوماندا تۆمارکران.
بەداخەوە لە فراوانى بازنەکانى ڕق وبیرى یەکترشکاندنەوە، هەستى هاوڵاتیبوون لە بەرداشەکانى حیزبایەتیدا سڕدرایەوە،بۆ ڕاستکردنەوەى ئەو ناهاوسەنگیە لەپێش هەموانەوە،پێشەنگە سیاسى و کۆمەڵایەتیەکان پێویستیان بە فێربوونە،تا ئەخلاقى سیاسی ئاوێتەى هاوکێشەکانى چەمکى هاوڵاتیبوون بکەنەوە،هەنگاوى یەکەمى ئەو فێرکاریەش وازهێنانە لەدەستەمۆکردنى ئازادى ودەمامکدارى دیموکراسى،ئیترسەردەمى چەواشەکارى حیزبى کۆتاى هات،ئیترپێویست ناکات دەسەڵاتدارە بازرگانەکان ،لەژێر پەردەى خۆویستیاندا،فێرمان بکەن چۆن عاشقی نیشتیمان ونەتەوە و جوگرافیاکەی ببین،بەڵکو ئەوە ئەوانن کە پێویستە بەدواى وانەکانى فێرکارى و بەکردارکردنى ئینتیماى نیشتیمانیاندا بگەڕێن.
دڵنیام کاتێک کەسایەتیە حیزبیەکان،ئەگەر ئەم بابەتە بخوێننەوە،لە ئایدیاى حیزبیانەوە،خۆیان بەڕاست ودڵسۆزوباشتر دەبینن، ڕەنگەگومانیش لە بابەتە بکەن،هەر بۆیەبەپێویستم زانى لێرەدا قسەیەک لەسەرجیاوازی نێوان ئینتیماى نیشتیمانى وگوێڕایهڵى حیزبى بکەم،ئینتیماى نیشتیمانى ،واتایهکی فراوان و گشتگیره،هێز لەچەمکى هاوڵاتیبوون،بەرنامە وپلان،ئامانجى نیشتیمانى، سەروەرێتى یاسا و دامەزراوە نیشتیمانیەکانەوە وەردەکرێت،بۆئیستاو ئایندەپاراستنى بەرژەوەندیە گشتیەکان و شکۆدارى خاک و خەڵکە، بەڵام گوێڕایهڵى بۆ حیزب و تاقمگەرایی،کە وهلائە حیزبى و کەسیەکانە،مانایهکی تهسک و تایبهتە،بۆ ئامانجى بهرژهوهندییە حیزبى وکەسیەکانە،کە ڕەگى قوڵى دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغەکانى ڕابردوومان،لەو دەمەى لەنێو بۆنى خوێن وبوغز وڕقدا لەهەناوى حەماسى کوردایەتیەوە بەرهەمهێنرا وبەردەوامى پێدرا،تا گەیشتینە ئەم دەرئەنجامە،کە وەک ئیمڕۆمان ئاڵۆزیە سیاسی،كارگێری،ئابورى،کۆمەڵایەتی و یاساییەكان بونەبەڵگەو سەلمێنەرێک،كە هیچ سودێكی بۆ بەرژەوەندی گشتی و بنیاتنانی ئیستا وئایندە نەبووە ونابێت.
بەداخەوە زۆرینەیەک لە سیاسیەکان وتایمەتتردەسەڵاتداران و فەرمانڕەوایان،بەتێروانین وئایدیاى جیاوازیانەوە، ئینتیمایان بۆ دەستور،یاسا،بهها باڵا مرۆییهکان،دامهزراوه و دهزگا نیشتیمانیەکان نەبووە و نیە،تادرکیان به بهرپرسیارێتیه نیشتیمانیەکان بکردایە،هەربۆیە لە بازنەکانى زاڵخوازێتى خێڵگەرایی و تاقمگەرایدا، بەردەوامى کاولکارى و دهمارگیری و کارهسات و قەیرانەکان دروست دەبێت.
دواوتە لەزانستی کۆمەڵناسی سیاسیدا،حزب،میدیاوپەروەردە،لەوئامرازانەن کە لە گەشەی کۆمەڵایەتی،سیاسی ودروستکردنی ئینتیمای نیشتیمانیدا ڕۆڵى کارا وکاریگەریان هەیە،بەداخەوە لەلاى ئێمە لەخەباتى شاخەوە تائیمڕۆمان،بە فراوانبونى بازنەکانى یەکترشکاندن و بیرى خێڵگەرایی و تاقمگەرایی،ئەو ئامرازانە کرانە سەرچاوەی قەیران وکێشەکان،بۆگەیشتن بەخۆشگوزەرانى نەتەوەیی وئینتیماى نیشتیمانى،ئەرکێکى ئەخلاقێتى سیاسیە،کە وەک وڵاتە گەشەسەندوە پێشکەوتوەکان،ئێمەش ئەوئامرازانە بگۆڕین بە دامەزراوەی نیشتیمانی،ئەو دەمە ئەتوانین بڵێن بەکردار هەنگاوێک بەرەو ئینتیماى نیشتیمانی نراوە.
سەرچاوە : زەمەن