هەنجیر تەنها میوەیەکی ئاسایی نییە، لە ڕاستیدا میوە نییە بە مانا ی ووردی وشەکە، هەنجیر گوڵی ئاوێتەی پێچەوانەیی ڕوولەناوەیە .
هەنجیر بە هەمان شێوەی درەختە میوەکانی تر وەک بادەم یان گێلاس گوڵ ناکات.
بەکورتی هەنجیر جۆرێکە لە گوڵی سەرپێچەوانە کە لەناو ئەو گوڵە گەورە و ڕەنگی سووری تۆخ یان زەردا دەبێتە گوڵێکی ئاوێتە کە ئێمە بە هەنجیر دەیناسین.
هەر گوڵێک یەک تۆو بەرهەم دەهێنێت کە پێی دەوترێت ئاکواریم.
هەنجیر لە چەندین بەش پێکهاتووە، ئەمەش پێکهاتەیەکی ئاوێتەو جیاواز و وردە وردەی پێدەبەخشێت، بۆیە کاتێک یەک هەنجیر دەخۆین، سەدان میوە دەخۆین.
بەڵام لە هەمووی سەرسوڕهێنەرترین پرۆسەی پیتاندنی تایبەتە کە گوڵی هەنجیر پێویستیانە بۆ زاوزێکردن، ناتوانن پشت بە با ، یان هەنگ ببەستن بۆ گواستنەوەی تۆو وەک میوەکانی تر، بۆیە پێویستیان بە جۆرێکی دیاریکراوی مێرووە کە بە مەگەزی هەنجیر ناسراوە، ئەم مێرووانە مادەی بۆماوەیی دەگوازنەوە. بۆ هەنجیر، پرۆسەی گەردەنکردن ڕوودەدات.
لە لایەکی ترەوە ئەم مێروانە ناتوانن بەبێ درەختی هەنجیر بژین، بەو پێیەی کرمۆکەیان لەناو میوەکەدا دەنێتەوە و ئەم پەیوەندییە بە پێکەوەژیان یان سوودی یەکتر ناسراوە، بەڵام زۆرێک لە مێینەکانی ئەم مێروانە لەناو میوەکەدا دەمرن، کە زۆرجار ناتوانێت لە نێو گوڵەکان دەربچێت، و دەبن بەخۆراکێکی پرۆتینی بۆگوڵەکان تابیانمژێت.
ئەوەی دڵنیاکەرەوەیە کە لە ئێستادا زۆرینەی ڕەهای بەرهەمهێنەرانی ئەم میوەیە چیتر پێویستیان بە دروستکردنی مەگەزوپیتاندن نییە، بەو پێیەی زۆربەی جۆرەکانی هەنجیر لە بازاڕدا نا بۆماوەیی نین و پێویستیان بە دروستکردنی ئەم مەگەزانە نییە.. .