کابرایەک چووە گوندێک، بوو بە میوانی پیاو...

کابرایەک چووە گوندێک. بوو بە میوانی پیاوێکی کورد، چوار پێنج شەوی پێ چوو خانەخوێکە هیچ دەنگی نەکرد. لە پاشا لێی پرسی: برا تۆ چیت؟ وتی: من خوشکەزای خوام! دەستی کرد بە خزمەتکردنی و دە پانزە شەوێکی دی مایەوە، کابرا وەڕەس بوو، شەوێک نوستبوو هەڵسا باوەشی پیاکرد و بردی فڕێی دایە سەر حەسیرە شڕی مزگەوتەکەیانەوە! کابرا خەبەری بۆوە خۆی لە شوێنێکی سەیرا چاوپێکەوت! پرسی: ئەمە چییە؟ کابرای خانەخوێ خێرا هەڵیدایە و وتی: برا، زیاتر لە بیست شەو لە ماڵی منا بوویت، با شەوێکیش لە ماڵی خاڵتا بیت!