بازارە لەشفرۆشەکەی سیاسەت ..
قوتابیە گوێڕایەڵەکەی بن لادن،لەقاعیدەی ئەفغان وپاکستان..
دەستسوور بەخوێنی کوشت وکوشتاری سوریەکان ،
بەیرپرسی تەقاندنەوەی کەنیسەکانی کریستیان وئەرمەنەکان..
ئاوارەکردن ڕفاندنی منداڵ وکچ وژنی ئایەزداکان
بوون بە داعش بۆدرێژەدان بەتیرۆر لەجەبهەی نوسرە بۆ سەربڕینی کوردان..
نزیک دە ساڵە لەتورکیا ڕاهێنانی پێدەکرێت
فێری کورد کوشتن دەکرێت ..
ئەمڕۆ ئەردۆغانی ،ئیخوانی سەرۆک بەتانکی تورکیەوە هێنایەوە بۆدیمەشق وئەویشی کرد بەسەرۆک..
دەملیۆن دۆلاری کەلەسەرەکەی لای ئەمریکا لابرا.. بەرگی تیرۆرستی لەبەر داکەنرا !
بەڵام لەڕۆژهەڵات وباکوری کوردستانەکەم ،کچ وکوڕی کوردنیشتمانەکەم بەرگری لەخاکی خۆیان دەکەن ،
بەزۆر لەپێش چاوی جیهان ومرۆڤایەتی دادگاکەی ئەردۆغان بەنێرەکەری بەرگی تیرۆریستیان لەبەردەکەن
ئەمڕۆ دەیەوی بێکەس کوژیان بکا و داوای چەک داماڵینیشان لێدەکەن..!