قانع

ئەمڕۆ 17ی گوڵان، ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هۆنەری شۆڕشگێڕی کورد، مامۆستا محەمەد کابولی ناسراو بە «قانع»ە.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (7ی مەیی 1965) «قانع»، هۆنەری گەورەی کورد لە گوندی «لەنگەدێ»ی پێنجوێن كۆچی دوایی كرد.

ڕوحی شاد و یادی بەرز و بەڕێز.

«نیشتمانم گەر بفەوتێ، من ژیانم بۆچییە؟

نۆشی دونیا و ماڵ و سامان، یاری جوانم بۆچییە؟

خۆم فیدای عیشقم دەکەم، عیشقم فیدای خاک و گەلم

گەر گەلەکەم ناوی نەبێ، ناو و نیشانم بۆچییە؟»