توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه پاراستنی چالاكیی جه‌سته‌یی به درێژایی ژیان به‌تایبه‌ت پێش ته‌مه‌نی 50 ساڵی و وه‌رزشكردن، ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له مێشكدا كه ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ڕێگریكردن له نه‌خۆشی بیرچونه‌وه.
توێژه‌ران پێیان وایه ئه‌مه ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه وه‌رزشكردن یارمه‌تی پاراستنی قه‌باره‌ی ناوچه‌ی مێشك ده‌دات كه به‌رپرسه له بیركردنه‌وه و بیره‌وه‌ری.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به درێژایی ژیانیان وه‌رزشیان كردوه، ئه‌گه‌ری دابه‌زینی توانای زانینیان كه‌متر بوه
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به درێژایی ژیانیان وه‌رزشیان كردوه، ئه‌گه‌ری دابه‌زینی توانای زانینیان كه‌متر بوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشی ئهلزههایمهریشیان هه‌بوبێت، وه‌ك كۆبونه‌وه‌ی پرۆتینی ئامیلۆید له مێشكدا.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستوه كه وه‌رزشكردن به‌درێژایی ژیان "په‌یوه‌ندی به باشتركردنی كاركردنی مه‌عریفی له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌یان هه‌یه" و سوده‌كانیش زیاتر له ژناندا ده‌ركه‌وتون.
نزیكه‌ی 982 هه‌زار كه‌س له بریتانیا به نه‌خۆشی بیرچونه‌وه ده‌ژین
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زه‌هایمه‌ر له بریتانیا كه هاوشانی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی پزیشكی پاره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی ته‌رخانكردوه، نزیكه‌ی 982 هه‌زار كه‌س له بریتانیا به نه‌خۆشی بیرچونه‌وه ده‌ژین، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 2040دا بۆ زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س به‌رزبێته‌وه.
سەرچاوە : خەندان