بەڵگە نامەی مێژوویی

دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەس لە خەڵکی هەورامان لە دیوی سەفەوی بەرەو هەورامان دیوی عوسمانی

گۆران حكيم 2023-01-29

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە

هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو تەلەگرافنامەی ئەم جارەیان لە بەغداد هاتووە ناوەڕۆکەکەی ئەمەیە : هەورامیەکان بە دۆخی شکست باریەوە بۆ لای ئێمە مراجەعەتیان کردووە ، تکایان کردووە کە دەوڵەتی عوسمانی نیوەندگیری بکات بۆ بەدەستهێنانی لیبوردن و میهرەبانی، نزیکه‌ی 20هەزار کەس لە منداڵ و ئافرەتان به‌ره‌وسنوری ئێمە دێن و تێپەردەبن، دەوڵەتی عوسمانی شکۆدار نیازی ئه‌وه‌ی نیه‌ چاودێری و خۆ بە خاوەنکردنی ئەمانە بگرێته‌ ئەستۆ ،بەڵام گیرانەوەی ژمارەیکی ئاوا زۆری بێ دەسەڵاتانی ئافرەت و منداڵ پیچەوانەی موسلمانیتی و مرۆڤایەتیە ، بۆیە لەم دۆخەدا کە نایانگەرینینەوە ئەوا ئێمە بیانوومان هەیە ، تكاتان لێ ده‌كرێت كه‌ ئەم دۆخە بە کاربەدەستانی ئیرانی بەرێز ڕابگەیه‌نن و لەگەل ئەوەشدا تکای دۆستانەیان بۆ بکه‌ن، ئه‌مه‌شی بۆ زیاد بكه‌ن كه‌ ئەگەر بیتوو ئەم تاوانەی هەورامیەکان ئەنجامیان داوە لێخۆشبوونی جەنابی شا بەدەست بهینی ئەوا بە تایبەتی دەولەتی شکۆدار منەتدار دەبیت و منەتی پێ دەبیت ، وە تکای ئەوەتان لی دەکریت کەچی وەڵامیکتان پێ دەدریتەوە بۆ ئیرە و بۆ بەغداش بینرێنه‌وه‌.

تەلەگرافنامە بۆ وێلایەتی بەغداد

ته‌له‌گرافنامه‌كه‌تان ده‌رباره‌ی ئاوارەبوونی نزیکەی 20هەزار لە منداڵان و ئافرەتانی هەورامیەکان بۆ لای ئێمە خوێندرایه‌وه‌ کە لە 6ۍ مانگی ئاب ناردبووتان. بەهۆی ئه‌وه‌ی گیرانەوەی ئەوانە بەزەبری هێز و چەك پیچەوانەی مرۆڤایەتی و موسلمانەتیە ، بۆیه‌ داوا لە تەهران کرا لیبوردەی دەربکات بۆ ئەم تاوانەی کە هەورامیەکان ئەنجامیان داوە ، (نازم ئەفەندی)ش ئەو وەڵامەی كه‌ لەکاربەدەستانی ئێران وه‌ری ده‌گرێ بۆ لایانی بەرێزتان ده‌ینێرێ، ئەگەر بیتوو ئەم داواکاریە لەلایان دەوڵەتی ئێران قبول نەکریت ، ئەوا وا پیوست دەکات لەلایان ئێمەوه‌ شوێنیکی گونجاو بۆ ئەم ئاوارانە تەرخان بکرێت و نیشته‌جێ بكرێن ، بەڵام بە مەرجێک هیچ جۆرە زیانێک بە دەولەتی ئەوڵاوە(ئێران)نەگەینن.

تێبینی

میژووەکەی لاپه‌ره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ له‌سه‌ری نه‌نووسراوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی تۆماری ئه‌رشیڤی عوسمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1868 بەگویرەی مێژووەکە بیت بۆ سەردەمی سولتان عەبدولعەزیز کوری سولتان محمود و برای سولتان عبدولمەجیدی یەکەم دەگەریتەوە 1861ـــ1876.

وەرگیرانی بەڵگەنامەکە و شیکردنەوە ، م.کامەران کوردەوار

نوسینەوە و ئامادەکردنی ، زکریا هۆشەنگ عزالدین

سەرچاوە : ماڵپەری مێژووی کورد