ئێمە کوردین

د.توانا-ئاڵمانیا

 

ئێمە کوردین ...

ئێمەین دایکی مێژوو ،هورانی و ئوراتی ومیتانی و سۆمەرو مادیا وساسانین .

ئێمە ئەو دەرفەتە لەدەستچووەین، کە دووبارە نابینەوە

ئێمەین کەبەراورد ناکرێت بە کەسانی تر، ئێمە نابینە جێگرەوەی کەس

ڕەنگە ئێمە لە ژیانی کەسانی تردا باشترین نەبین

بەڵام ئێمە ڕەسەنترین ڕاستین... دڵسۆزترین بوونین بۆ مێژووبۆ خاک .. پەیامبەرەکان لێرە نیشتنەوە ولێرەوە دەستیانپێکرد !

ئێمە مەزرابۆتانین پشتیوان بووین بۆ هەموو ئەوانەی بە ئێمەدا تێپەڕین..

گەرمترین سۆزولانە بووین بۆپەیامبەرەکان و هەڵاتووە کەوتووەکان ،

باجی زۆرمان د اوە بەرگەمانگرت...

 لە هەمووی گرنگتر، ئێمە ڕاستەقینە بووین.

ئەوبۆنە گوڵ نیە،بۆنی خڕەتۆم و  دڵەکانە کە بە چاکە لێدەدەن !

بەرامی هەناسەی دەمی ئەو ڕۆحانەیە کە بۆنی گوڵیان لێدێت.

جۆشکراو بە زمانی لێبوردەیی ئاهورامازدا ، وئەندێشەی گۆشکراوبە سۆزوخۆشەویستی تا ئارامی ئەبەدی...  

ئەمانە لەنگەری شانازی بوون بە ڕەسەنایەتی ڕاستەقینە .

هۆرەی بەکوڵ ...سیاچەمانەی داخی دڵ

هۆرەیە کەناخ و جەوهەری مرۆڤی کورد وسیما جوانەکەیەتی  .

بەربەڕۆچکەی بەهار و ژیانی خۆشی  میللەتمان  کرد بەنەورۆز..

هەمووان ستایشیان  دەکرد  ودەستیان گرت وهەڵپەڕین تەنانەت درندەکانیش...

ئازادوکەرامەت پارێزرا و بووین ،بۆ کەس نەبوینە  سێبەر، یاخی بووین تاکەس کۆنترۆڵی چارەنووسمان نەکات.

ئەو کەسە بووین کە بووین 

تاکردی بەماڵا... جووتێ ماری ڕەش وسپی سڕ  لەگەردنمان ئالا !

تاگەلەکۆمەکی مەزن ... ئیتر سێبەرە ئیماندارەکانیش  جێیان هێشتین!

 تۆ ببیت یان نەبیت نەدەکرا ببین ...

ئاگردانی خامۆش وزندانی ڕۆژ....تەزان فشاری هینا .

ڕوولە کەژ،لەئاورئامان پشت نرابەتاشەبەردی کۆسە ،هاوڕێ ی تەنهامان  !

مارەکان بوون بەئەژدها ،تائەمڕۆش لێرەن.

ئەمڕۆ مێژوودزەکان ،خاون ماڵن بێشەرم ،درۆزن ونامەردن ،

نا‌هێڵن ئیمە دەم بکەینەوە ....ئەوان پێش ئێمە مرۆڤ وکوردن !

هەمیشە بەچواردەورا قەپدەگرن دەپچڕن  دەکوژن ،وەک شێتن لەهاتوچوون

بەڵام هەرگیز نابن بە مرۆڤ ،چونکەدەزانن ئەوان برینن لەجەستەی مادیا هەڵتۆقیون بێمێژوون ، دەبێ بڕۆن...