ڕۆژێک سواڵکەرێک چووە ماڵێک، ژنی ماڵەکە...

ڕۆژێک سواڵکەرێک چووە ماڵێک، ژنی ماڵەکە هیچی پێ نەبوو بیداتێ، مێردەکەی تازە کەوایەکی گوڵ سورمەیی بۆ کڕیبوو، کەواکەی داکەند و دای بە سواڵکەرەکە، دوو جار ئاخی هەڵکێشا و وتی: زۆرم بەزەیی بە هەژاردا دێتەوە، نازانم ئەمانە بۆچی ئەبن بە سواڵکەر؟ هەژارەکەش وتی: خانم! منیش وەختێ دەوڵەمەند بووم، هەرچیم هەبوو وەکوو تۆ دام بە سواڵکەر هەتا گەیشتم بەم ڕۆژە!