بەرزان حەمەسوور
کاتێ بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی پشت دوودڵی خەڵک لە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان دەکەین..
هەروەها جەخت لەسەر گرنگی ڕەخنەی بنیاتنەر لە دیموکراسییەکی تەندروستدا دەکەینەوە..
ئەم پوختەیە وچەند خاڵە سەرەکییانە بەشێکی زۆر سادە دەبن کەلێرەدا وادەیانخەینە ڕوو:
بە وێناکردنی سیناریۆیەک لە شارۆچکەیەکی بچووکدا دەست پێدەکەین، کە دانیشتووانەکەی ئەمڕۆ دوودڵن لە ڕەخنەگرتن لە حکومەتە خۆجێیەکەی خۆیان... لەکاتێکدا گشتیان ئاشنان بەیەکترولەیەک سەرچاوەی کانیەکی سادەودەستکورتی ژیانەوە گەورەبوون، بەڵام ئەمڕۆ چەند پارتێک جیاوازی چینایەتی بەزەقی تیا چاندون.. کۆمەڵێ بەرپرسی تیادروستکردوون لەوانی کەزۆر باشتردەژین !
لێرەوە تیشک دەخەینە سەر پرسی دروستبوونی مقۆمقۆی ژێربەژێر و بۆڵەبۆڵی زۆربەی زۆری شارۆچکە ..بەربڵاوی دوودڵی لە ڕەخنەگرتن لەبەرپرسانەی سەرەوە بەڵام لەژێر لێوەوە ! خۆدزینەوە لە ڕاستەوخۆ قسەکردن بەدەنگی بەرزو بیستراو..! لەدەرگا نەدانی سەرچاوەی کڵۆڵیەکان و دەرنەبڕینی ئازارەکان بەئاشکراوبیستراو !
ژیانی کویرەوەری ئاگرە سوورە لەخۆم دوورە، دەست گرتن بەکڵاوەکانەوە تابا نەیبات..!
ترس و دوودڵی لەوەی لەدەرگای ماڵی هۆکاربدەن ..کزبوون وپوکانەوەی پێویستی تێگەیشتن لە بەربەستە بنەڕەتییەکانی بەردەم گفتوگۆی کراوە..
دەبێت تێبگەن لە هۆکارو بزانن، کێ ئەمڕۆئەم کەسانەی نامۆکردووە وکردونی بەکۆیلە وبەرگی پیرۆزی لەبەرکردوون ؟
ودیواری بەدەوراکێشاون ..ئایا بوونی ئەمانە بۆ میللەت باشە یا بۆسەرۆکی پارتێک !؟
پەنگخواردنەوەونەدرکاندنی گشت ئەم گومان وپرسیارە بێ وەڵامانە تێگەیشتن لە دوودڵی لە ڕەخنەنەگرتن دووردەخاتەوە ..
بەڵام ئەمڕۆ باش دەزانین تائەو گروپە پیرۆزە بمێنن هۆکارەکانی پشتی پەردەی دوودڵی هەردەمێنن..
ئێمە لەدەرەوەی قوڕاوەکە پریشکمان بەرکەوتووە ،ئەی ئەوان لەناو قوڕاوەکەن بۆ هیچ ناڵێن ،بۆ نایەنە دەرێ ،بۆ ناوڕیزی خەڵکی شارۆچکە ؟
هۆکارەکان زۆرن ،بڵاوترین وزەقترینیان بریتین لە:
ترس لە تۆڵەسەندنەوە، فشاری خێزانی وکۆمەڵایەتی..
نان بڕین، هەستکردن بە دڵسۆزی کوێرانە بۆکەسێک یان بەرپرسێک ،نەبوونی زانیاری و تێنەگەیشتنە لە کاریگەری وابەستەبوون و دەستەمۆبوون بۆسەرۆکی پارتێک یان بەرپرسێک .
بەتێپەڕبوون ولەدەستدانی کات بێگوێدانە هۆکارەکانی ئەم عاشقبوونە یەک لایەنەیەی کۆیلەکانی بەرپرس و سەرۆکی پارتەکان..
دەکاتە لەدەستدانی دەرفەتی وەرچەرخان وتێپەڕاندن وبڕینی قۆناغەکانی پێشکەوتنی لەتەمەنی میللەتێکی ژێردەست ،وەسوڕانەوەی لەبازنەیەکی بۆشدا بێ بەرهەم ..!
تاوانی هەرە مەزن کەدێتە ملمان گواستنەوەی ڤایرۆسی ئەم عاشقبوونەی سەرۆک ونەوەکانی سەرۆکە بۆ نەوەکانمان..
گرنگی ڕەخنەی بنیاتنەر: ڕەخنەی بنیاتنەر بۆ دیموکراسییەکی تەندروست زۆر پێویستە، بەو پێیەی شەفافیەت و لێپرسینەوە و پەرەپێدانی سیاسەتەکان بەرەوپێش دەبات، دامەزراوە دیموکراسیەکان بەهێز دەکات، متمانەی گشتی بە دەسەڵاتی دەوڵەت پەروەردە دەکات و هاندەری داهێنان و پێشکەوتنە لەکۆمەڵگادا.
ستراتیژییەکان بۆ هاندانی گفتوگۆ: ستراتیژییەکان بۆ پەروەردەکردنی گفتوگۆی کراوە و بنیاتنەر، لەوانە پێشخستنی گوێگرتنی چالاک،دیالۆگی نیشتمانی، هاندانی پەیوەندییەکی مرۆڤانەی هاوسەنگ ، دروستکردنی فەزای سەلامەت بۆ گفتوگۆ، گەڕان بەدوای دیدگای جۆراوجۆر، پێشکەشکردنی پەروەردە و زانیاری و هاندانی هاوکاری بۆ سازان.پەرەسەندنی زمانی گفت وگۆ ودیالۆگی نیشتمانی و
دەرەنجام: بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئامێزگرتنی ڕەخنەی بنیاتنەر لە پێناو بەهێزکردنی تاکەکان بۆ قسەکردن بۆ باشترکردنی کۆمەڵگا ودیالۆگی نیشتمانی، لە کۆتاییدا بەشداریکردن لە سیستەمێکی سیاسیی لێپرسراوتر کە لێپرسینەوە بۆسزاو پاداشت تێیدا گشتگیرتربکرێت .
ئامانجی پێشکەشکردنی تێڕوانین و ستراتیژیی بۆ یارمەتیدانی تاکەکان بۆ زاڵبوون بەسەر دوودڵییان لە ڕەخنەگرتن لە سەرکردەکان و لایەنە سیاسییەکان، پەروەردەکردنی دیموکراسییەکی تەندروست بۆ ئاشتکردنەوەی هەموو ئەوانەی ترسیان هەیە کڵاوەکانیان بای پارتێکی سیاسی ئاشنایئەم نیشتمانە بیبات ، ئیدی چاونەترس بین تابەشداری زۆرتر بێت لە دوورەوپەرێزی وبەلاڕێدابردن ..