شێخ سەعیدی مەسۆ، پیاوێکی ئێجگار زەلام...

شێخ سەعیدی مەسۆ، پیاوێکی ئێجگار زەلام و ناکولۆکار بوو، لەبەر ئەوەی زل بوو بەوەدا ڕانەئەگەیشت بتوانێ دەستە جلێک بەسەر یەکەوە دروست بکا. ڕۆژێک بە بازاڕی سولەیمانیدا تێپەڕی، منداڵێک تووشی ئەبێ منداڵە لەژێرەوە سەیری ئەکا و لەم لەشە و بارە زۆر سەرسام ئەمێنێ. لە پاشا ئەڵێ: خەڵکینە ئەگەر ئێستا قسەیەک ئەکەم پێم ئەڵێن تەماشاکە ئەم هەتیوە هێشتا سەری لە هێلکە نەهێناوەتە دەرەوە کفر ئەکا! ئەگینە ئەرێ خوایە ئا ئەمە ئیشە تۆ کردووتە؟ چوار زەلامت خستۆتە سەریەک و ناوت ناوە زەلامێک! ئەمە چۆن ئەبێ کەچی هی وایش هەیە لەبەر بچووکی چووە بە ناخی ئەرزا!