لە ئایندەیەكی نزیكدا كتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ دەكرێتەوە، توێژەران و نووسەران و ئەدیبان و خوێندكاران دەتوانن سوودی زانستی و ئەكادیمی لێببینن بۆ خوێندنەوەو نووسیینی توێژینەوەی ئەكادیمی و ڕاپۆرتی ئەدەبی.
دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا لە وێب سایتی galawzh.com ڕایگەیاند، لە كتێبخانەی خاتوو گەلاوێژ بێجگە لە خستنەڕووی تەواووی كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژ، لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرچاوەی ئەكادیمی و زانستی بەتایبەت لە بواری زمان و ئەدەب و مێژووی گەلی كوردو ناوچەكەو جیهان بۆ توێژەران و مامۆستایانی زانكۆو خوێندكاران و نووسەران و ئەدیبان دابین دەكرێت و دەبێتە ناوەندێكی ڕۆشنبیری بۆ خزمەتكردنیان لەو بوارە ڕووناكبیریەدا.
دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا، ئاماژەی بەوەشدا، كەشێكی تایبەت بە خوێندنەوە بۆ سەردانیكەران فەراهەم دەكرێت بۆ ئەوەی سوودی تەواوو لە سەرچاوە زانستی و ئەكایمیەكان وەربگیرێت و هانی زیاتری خوێندنەوە و نووسین و توێژینەوە بدرێت.
سەرچاوە: pukmedia