هونه‌رمه‌ندی شێوهكای كورد حه‌مه هاشم له پۆڵه‌ندا، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی شێوه‌كاری كرده‌وه.
گه‌له‌ری ماڵی كولتووری كرۆسنۆ (Bwa Krosno Sztuki) به ھاوكاری دامه‌زراوه‌ی كولتووری والیزكا(fundacja na rzecz kultury WALIZKA) كه دامه‌زراوه‌یه‌كه كار ده‌كات له‌و ناوچانه‌ی كه كولتوور به‌سه‌ختی فه‌راهه‌م ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكاری پێرفۆڕمێری پۆڵه‌ندی به‌ناوبانگ "یوانا سارنێچكا" سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه و شانۆكاری كورد نیهاد جامی، پێشانگه‌ی تایبه‌تی بۆ ھونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار حه‌مه هاشم كرایه‌وه.
پێشانگه‌كه تا 22ی مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت و نزیكه‌ی 15 تابلۆی گه‌وره نمایش كراوه، قه‌باره‌ی گشتی تابلۆكان ھاوشێوه‌ن و 170 سم به 70 سم نمایش كراون.
حه‌مه هاشم شێوه‌كاری كورد، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماتریاڵ و ته‌كنیك و شێوازی كاركردنی ئه‌مجاره‌دا، جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ كاره‌كانی پێشتری، چونكه ئه‌م پێشانگه‌یه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كی مرۆیی گه‌وره‌دایه كه نزیكه‌ی ساڵێكه ئاماده‌یی بۆ ده‌كرێت و هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ چالاكییه كولتوورییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی "والێزكا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئامانجی چالاكییه‌كه، پشتگیرییه بۆ كولتووری ئه‌و ناوچانه‌ی له شه‌ڕه‌وه نزیكن، ھه‌ڵبژاردنی ناوی پێشانگه‌كه "وێرانكارییه‌كانی جه‌نگ" و ھه‌روه‌ھا "كرۆسنۆ" كه ھاوسنووره له‌گه‌ڵ "ئۆكراینا".
حه‌مه هاشم ده‌ڵێت، له كاره‌كاندا گوزارشتكردن پانتاییه‌كی زۆری ھه‌یه، ھه‌رچه‌نده راسته‌وخۆ فۆڕمی واقیعی نین، له‌به‌رئه‌وه له چوارچێوه‌ی كاری "ئه‌بستراكت ئێكسپرێشینیزم" بیرۆكه‌كانم خستووه‌ته ڕوو، له ته‌كنیكدا ئه‌بستراكتێكی ده‌ربڕینخوازی ده‌بینرێت كه له ھه‌ندێ سپه‌یسدا تامی ھونه‌ری سوریالیزمیش دانه‌بڕاوه له كاره‌كان، ئه‌مه‌ش جۆرێك توانادارییه بۆ ده‌ربڕینی ئاماژه‌ی به‌ھێزتر له تابلۆكاندا .
حه‌مه هاشم هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاری ناسراوی كورد، له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شی له كوردستان و وڵاتانی تری دنیا كردووه‌ته‌وه، هاوكات خاوه‌نی یه‌كێك له خه‌ڵاته جیهانییه‌كانه كه تایبه‌ته به هونه‌ری شێوه‌كاری و سه‌تان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیشی له وڵاتانی دنیا وه‌رگرتووه.
سەرچاوە: wishe