كورته‌یه‌ك له چالاكی كه‌لتووری و ژیاننامه‌ی ئه‌ندازیار فه‌ریبورز مووسازاده (شوان)
فه‌ریبورز موسازاده له دایك بووی 1357هه‌تاوی ( 1979) شارستانی پاوه له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانی لهون سه‌ر به پارێزگای كرماشانه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌تا دواناوه‌ندی هه‌ر له شارستانی پاوه به پله‌ی نایاب و زۆر باش تێپه‌ڕاندوه دو جار، وه‌ك قوتابی یه‌كه‌مه‌كان بانگههێشت ده‌كرین بۆ باكووری ئیران له شاری رامسه‌ر وه‌ك (اردوی دانش آموزان ممتاز) وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ قوتابیه یه‌كه‌مه‌كان له ئاستی ئیران‌دا، به ڕێوه ده‌چێت و له یه‌كێك له‌م ئوردوانهدا، كێبه‌ركێ نێوان قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی ئیران بۆ نووسینی واژین و نووسراوه‌ی ئه‌ده‌بی به‌رێوه‌دچێت، كه له‌م كێبهركێیهدا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێ ده‌به‌خشرێت. ههربهدوایی، دواناوه‌ندی له زانكۆی به‌ناو بانگ و ئاست به‌رزی صنعتی، له به‌شی ئه‌ندازیاری وه‌ر ده‌گیرێت و كولێجی ئه‌ندازیاری ته‌واو ده‌كات و دواجاریش ماسته‌ری له بواری ته‌لارسازی ته‌واو ده‌كات.
1_ دامه‌زراندنی "جڤاتی خوێندكارانی خۆلیای خوێندنه‌وه" یان "انجمن دانشجویان اهل مطالعه"
له كاتی كه خوێندكاری زانكۆ ده‌بێت به‌شداری زۆرێك له كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كات و هه‌روه‌ها له كۆنفڕانس و دانیشتنه زانستیه‌كاندا كه‌ڵكی زۆر وه‌ر ده‌گرێت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له سه‌ری داده‌نێن. و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه زیاتر به بیر و هزری دیمۆكڕاسی، مافی مرۆڤ، ئازادی و لێبورده‌یی ( تیلۆڕانس) نزیك ببێته‌وه و له مێشکیا چه‌كه‌ره بكات و زۆرترین كاتی بۆ شه‌نوكه‌وی ئه‌و ته‌وه‌رانه ته‌رخان بكات. هه‌ر له‌م ئاراسته‌دا، بۆ پێش خستنی باوه‌ڕه‌كانیان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵی قوتابی زیره‌ك و خوێنه‌ری جدیی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران پێك بهێنن كه له ڕاستیدا بیرۆكه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌ر له لایه‌ن ئه‌وه‌وه سه‌رپه‌رشتی و ڕێكخستنی بۆ ده‌كرا. ئه‌وه‌ی له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا وه‌ك په‌یره و پرۆگرامی بۆ كرا بوو له سه‌ر بنه‌مایی فێر بوون به یه‌كتر قبوڵ كردن و باوه‌ر به جیاوازی فیكری و كاركردن بۆ تێگه‌یشتن له بیردوزه هزریه جیهانیه‌كان و ڕوچون بۆ قوڵایی ڕه‌وت و قوتابخانه فه‌لسه‌فی و زانستیه‌كانی سه‌رده‌م بوو. تا له‌م سۆنگه‌یه‌وه بتوانیین جیلێكی تێگه‌یشتوو و خاوه‌ن هزر بۆ كۆمه‌ڵگا پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچكات مۆڵه‌تی یاسای و فه‌رمی به‌م كۆمه‌ڵه‌یه نه‌درا و به پاساوی جیاواز به‌ریان له به‌رفراوان كردنی كرد و دانی مۆڵه‌تیان به گشتی په‌ك خست.
2_ دامه‌زراندنی "جڤاتی لاوانی چریكه" یان "انجمن جوان چریکه"
هاوكات له گه‌ڵ گۆرانكاریه‌كان و كراوه بوونی كه‌شی كۆمه‌ڵگا له ساله‌كانی 1376 هه‌تاوی و تا ڕاده‌یه‌ك ئازادی ڕاده‌ربڕین و باسی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی (شارستانی) وه‌ك جۆمگهیهكی سه‌ره‌كی دیمۆكراسی ئه‌و بارودۆخه نوێیه فه‌ریبورزی موسازاده به سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی جڤاتهكهیان له زانكۆ هه‌ڵده‌سێت له ده‌ڤه‌ری پاوه به كۆمه‌ڵێ وتاری مه‌ده‌نی و باس له پێكهینانی ڕێخراوهیهكی مه‌ده‌نی بۆ لاوانی دیمۆكراسی خۆاز و نیشتمان په‌روه‌ر. به گشتی ئامانجی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنی گه‌نج و لاوانی نیشتێمانهكهی، هه‌ر وه‌ها ئاشناكردنی زیاتری لاوان له سه‌ر بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازادی لهروێكهوه و له لایه‌نی تره‌وه به‌هێز كردنی تواناكانی گه‌نج له ڕێگایی كردنه‌وه‌ی جۆره‌ها خۆلی فێركاری و فێربوون به بێ به‌رانبه‌ر و به‌ستنی ڤیستیڤالی جۆراوجۆر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه واته ئه‌نجومه‌نی لاوانی چریكه به سه‌رپه‌رشتی و رێكخستنی موسازده له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ گه‌نج له ڕێكه‌وتی 12/12/1378 به شێوه‌ی فه‌رمی دامه‌زرا كه پتر له 500 ئه‌ندامی كچ و كوڕی لاوی به فه‌رمی هه‌بوو و سه‌دان كه‌سی تر وه‌ك دڵخواز یارمهتیدهرلهم كۆمه‌ڵه‌یه‌دا به‌شدار بوون. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بو ماوه‌ی 5 ساڵ ئیشی ده‌كرد و خاوه‌ن ریخستن و باره‌گایی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو و تا به‌رواری 24/7/1383 چالاك بوو به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی موسازاده به‌رەو كوردستانی باشوور ده‌چێت و هێندێ هۆكاری تر..! كۆتایی به‌م جڤاته ده‌دڕێت و به یه‌ك جاری ئه‌نجومه‌نی چریكه داده‌خڕێت.
هێندێ له‌و چالاكی و كارانه‌ی كه له ماوه‌ی پێنج ساله‌دا كراون ته‌نها وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بریتین:
1_ كۆنگره‌یه‌ك بۆ گرینگی دان به ژن و پێگه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگادا
2_ وۆرك شۆپێك (كارگا) بۆ فێركردنی زمانی کوردی به خۆڕایی ( بێبه‌رامبه‌ر).
3_ وۆرك شۆپێك (كارگا) بۆ نیگاركێشان ( بێبه‌رامبه‌ر).
4_ وۆرك شۆپێك (كارگا) بۆ فێركردنی مۆسیقا ( بێبه‌رامبه‌ر).
5_ وۆرك شۆپێك (كارگا) بۆ كاریكاتۆر ( بێبه‌رامبه‌ر).
6_ كۆبووه‌وه‌ی هه‌فتانه له سه‌ر ته‌وه‌ری گه‌نج و چونیه‌تی به‌هێز كردنی پێگه‌ی گه‌نجان له كۆمه‌ڵگا.
7_ به‌ستنی كۆڕی تایبه‌ت به ده‌رونناسی به ئامانجی ڕێنموونی ده‌رچوانی زانكۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆلێژه‌كان ( بێبه‌رامبه‌ر).
8_ پێدانی خزمه‌تگۆزاری ڕاوێژكاری ده‌رونناسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی لاوان و گه‌نجان.
هه‌ر وه‌ها 100ها ڕاژه و خزمه‌تگۆزاری تر بێبه‌رامبه‌ر بۆ دۆزی لاوانی ده‌ڤه‌ره‌كه.
3_ كاركردن له كۆمپانیای ئه‌ندازیاری كاوابی تاران:
دوابه‌دوایی ده‌رچوون له زانكۆ له گه‌ڵ كۆمپانیایی ڕاوێژكاری كاوابی تاران ده‌س به کارده‌كات و ماوه‌یه‌ك له تاران و دواتر له ڕۆژئاوای ئیران له بواری G.I.S شیكردنه‌وه‌ی ده‌یتا جۆگرافیهكان درێژه به كاره‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
4_ دامه‌زراندنی كۆمپانیای ههورئاب (HAWRAB.CO):
دوای ئەوەی هەرێمی کوردستانی باشوور دەستی بە بوژانەوە گەشەکردن کرد، لە گەڵ کۆمپانێکی ئێرانی گرێبەستێک واژوو دەکات بە مەبەستی کار کردن لە پرۆژەکانی ئاوەدان کردنەوەو لە بواری بیناسازی و ڕێگاوباندا. هەر بەم بۆنەیەوە لە گەڵ کۆمپانیاێک دەچێت بۆ شاری سلێمانی و ماوەیەک وەک ئەندازیار لەو کۆمپانیا چالاک دەبێت بەڵام بە هۆی هێندێ گرفتەوە لە ئەوان جیا دەبێتەوە و خۆی وەک ئەندازیار بە شێوەی سەربەخۆ دەکەوێتە کار و چاڵاکی بیناسازی و هاوکات کۆمپانیایەک بە ناوی هەورئاب دادەمەرزێنێ.
لە سلێمانی نزیکەی ۷۳ ئاپارتمان و ڤیلاو خانوو و پرۆژەی گەورە و بچوک کاری سەرپەرەشتی و دروستکردنیان بۆ دەکات. و هەر ئەم ئیشی بیناسازیە دەبێت هۆکارێک تا لەگەڵ ستافی، تورکی، کرمانجی ژووروو، عەرەب، سوری و عێڕاقی تێکەڵاوببێت و بەوهۆیەوە زاراوەی کرمانجی وزمانی عەرەبی بە باشی فێردەبێت
۵_ چالاکی و تێکۆشان بۆ پاراستنی زمان و وێژە هەورامی لە ڕێگای گۆڤاری هۆرامان:
بابەتی زمان و گرینگی بە زمانی نەتەوەیی بەردەوام یەکێک بووە لە باوەڕە جدیەکان و ڤیڤاشە (خدوکە)ی ئارەوزووەکانی. زمانی هەورامی لەو بارودۆخەدا وئەو کاتە تەنها یەک دێرێش بەو زمانە نەدەنوسرا و هیچ گرنگی پێ نەئەدرا بەواتای تا پێش ئەم گۆڤارە هیج نووسینێکی هەورامی وەک کتێب و گۆڤار بوونیان نەبو تەنانەت یەک دێریش تەنها شیعربە هۆرامی دەنووسرا، و هیچ جۆرە نووسینێکی تر جیا لە شیعر هۆرامی بوونی نەبوو، هەر لەم دۆخە تاریکەدا ئەو چەند هاوڕێ یە بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەوراماندا بە زمانی هۆرامی دەس دەکەن بە چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤارێک بە ناوی هۆرامان (لەم گۆڤارەدا ئەو دەبێت بەڕێوبەری نووسین) و بە یەکەم جار جگەلە شیعر نووسین و دارشتنی تیکست بە هەورامی دەهێنە ناو ئەدب و کەلتووری ناوچەکە، وە دەست دەکەن بە فێرکردنی نوسینی بەهورامی لەهەموو دەڤەرەکەدا هەم بەشی باشوور هەم بەشی هەورامانی ڕۆژهەڵات .
ئەم گۆڤارە "هۆرامان" بە بێبەرامبەر لە ئێران و عێراق بڵاو دەکرایەوە تەنانەت بۆ زازاکیەکانی کوردستانی تورکیا و باجەڵانەکان و شەبەکەکانی دەشتی کەرکوک و هەورامیەکانی مازەندەرانیش وەک دیاری دەیاننارد، زیادتر لە دەساڵ ئەم گۆڤارە دڕێژەی هەبوو و ڕێنوس وئەلفوبێ تایبەت بە زمانی کوردی زاراوەی هەورامی و تەنانەت؛ وشەسازی نوێ بۆ زمان و وێژەی ناوچەکە دەکرا.
٦_ چالاکی فیلم سازی و دروست کردنی بەڵگە فیلم:
چالاکی مووسازادە لە میدیا و فیلمسازی، خۆی لە دو بەش دەبینێتەوە یەکەم چەندین فیلمی هەڤپەیڤین و چاوپێکەوتن لە گەل کەسایەتیە گرێ‌دراو بە زمان و کەلتور و هونەرەوە، کە وەک فیلمی پۆرترەی دەکرێ پۆڵێن بکرێت. بەشی دوهەمیش، دروستکردنی بەڵگە فیلم و چاوپێکەوتن لە بواری ژینگەیی وپارستنی ژینگەی کوردستانە.
بەگشتی لەم چالاکیانەدا ٦۳ فیلمی بەرهەم هێناوە وەک چاوپێکەوتن لە گەڵ هونەرمەندان مەزهەر خالقی، ناسری ڕەزازی، کامکارەکان، عەباسی کەمەندی، خاتو تارا جاف و مامۆستا عوسمان هورامی و زیاتر لە چندین کەسایتی مەزنی تر وەک ئاغا سەید نەسرەدین حەیدەری ڕێبەری گشتی ئایینی یارسانەکان و دەها بابەتی ژینگەپارێزی هەتا دوایی
۷_ نووسینی کتێب و بەرهەمی چاپ کراوە و چاپ نەکراوە پەرتووک:
۱_ کتێبی پۆلی یەکەمی سەرەتایی (ئەم کتێبە لە مێژووی هەوراماندا بە یەکەمین کتێبی فێرکاری زاراوەی هۆرامی دەناسرێت)
۲_ کتێبی ئورۆمۆن (باسی مێژوو و وێژەی هەورامانە)
۳_ خۆشەویستی بێ‌سنوور لە وێژەی جیهاندا (مژاری ئەدبیە)
۴_ کتێبی بیناسازی ،معماری اورامان (ئامادەی چاپ)
۵_ وەرگێڕانی کتێبی Iranian Intellectuals and the West بۆ سەر زمانی سۆرانی (کاری لە سەر دەکرێت)
٦_ یەکەمین ئەپلیکەیشن یا نەرمامێری فێرکردنی زمانی هەورامی لە سەر تۆری ئەنترنێت.
۸_ چالاکیەکانی لە بەشی گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا:
یەکەمین نووسینی چاپ کراوی، دەگەڕێتەوە بۆ داڕشتنێک لە تەمەنی منداڵی‌دا ئەو کاتە قوتابی پێنجی سەرەتایی بووە و لە ڕۆژنامەی "کیهان" پاشکۆی منداڵان. بڵاو دەبێتەوە. بەڵام بەشێوەی جیدی و کارامە لە سەرەتاکانی هەفتاکانی هەتاویی یان نەوەدەکانی زاینی لە ڕۆژنامە همشهری ئەو کاتە چەندین وتاری بڵاو دەبێتەوە، دواتر کاتێک دەچێ بۆ باشووری کوردستان زیاتر لە ۵۰۰ وتاری بە جۆرە جیاوازەکانی وەک ڕۆژنامە، گۆڤار‌و نامیلکە لە چاپ دەدرێت و بڵاودەبنەوە.
۸_۱) بەرپرسیارێتی و بەڕێوبەریەتی لە بەشی ڕاگەیاندن:
۸_۱_۱) بەڕێوبەری نووسینی گۆڤاری هۆرامان.
۸_۱_۲) دەستەی بەڕێوبردنی ڕۆژنامەی هاناو.
۸_۱_۳) ئەندامی بەڕێوبەرایەتی وەرزنامەی کۆمسا
۸_۱_۴) ستون نووسی ڕۆژنامەی ڕۆژنامه
۸_۱_۵) وتارنووس لە ڕۆژنامەی ئاسۆ
۸_۱_٦) هەروەها هاوکاری و بڵاوکردنەوەی وتاری جیاواز لە زۆرێک لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی باشووری کوردستان؛ وەک: ئاوێنە، ژیوای، کوردستان ڕاپۆرت، گۆڤاری خەون، گۆڤاری هۆنیا، گۆڤاری بازیان، گۆڤاری گەشەپێدان، هانە، گۆڤاری نۆژەن و هەفتەنامەی سۆران ... .
۸_۲) وتاری زانستی و ئاکادیمی لە کۆنفڕانسەکاندا:
۸_۲_۱) وتاری زانستی بە ناونیشانی "عوامل معماری موثر در فرایند درمان در کلینیکهای تخصصی کودکان با رویکرد روان‌شناسی محیطی" لە چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوی دەسکەوتی نوێ ی تۆژینەوەکان.
۸_۲_۲) وتاری زانستی بە ناونیشانی "جستاری بر تحلیل آثار تادائو آندو با رویکرد منطقه گرایی انتقادی" لە کۆنفڕاسی میعماری و عمرانی شاریدا.
۸_۲_۳) وتاری زانستی بە ناو نیشانی "نقش بهکارگیری تکنولوژیهای بومی در هویت بخشی به معماری" لە هەفتەمین کۆنفڕانسی تەلارسازی زانکۆی "علم و صنعت" تاران.
۸_۲_۴) وتاری زانستی و ئاکادمی نێودەوڵەتی بە ناو نیشانی "نقش نور در آثار تادائو آندو با رویکرد منطقه گرایی" لە شەشەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زانکۆی Kasem Bundit لە بانکۆکی وڵاتی تایلەندا.
۸_۲_۵) وتارێک بۆ کنفڕانسی هەورامان شناسی بە ناونیشانی "بیناسازی لە هەوراماندا" لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید ـ هەرێمی کوردستانی عێراق
۸_۳) وتارەکانی زانکۆ:
۸_۳_۱) وتارێک بە ناو نیشانی: مقبره عمر خیام نیشابوری و کارهای مهندس هوشنگ سیحون.
۸_۳_۲) وتارێک بە ناو نیشانی: "بررسی وجوە مشترک موسیقی و معماری" بە هاوبەشی هونەرمەند بیژەنی کامکار
۸_۳_۳) وتارێک بە ناو نیشانی: "پرتوهای نور در معماری در پرتو حکمت و اندیشە"
۸_۳_۴) وتارێک بە ناو نیشانی: "بتن همساز با معماری پایدار - بتن سبز".
۸_۴) هێندێ بابەتی جیاواز لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی جیاوازدا:
۸_۴_۱) بابەتێک بە مانشێتی: "در اورامان خاک برابر طلاست" لە ڕۆژنامەی "همشهری" تاران.
۸_۴_۲) بابەتێک بە مانشێتی: "صیانت از معماری هورمان" لە بڵاوکراوەی "هەورامان" عێڕاق.
۸_۴_۳) بابەتێک بە مانشێتی"اورامان سرزمین سنگها" ڕۆژنامەی "همشهری"
۸_۴_۴)بابەتێک بە مانشێتی"معماری مسجد اورمان تخت" هەفتەنامەی سۆران.
۸_۴_۵) بابەتێک بە مانشێتی"قامت افسونگر اورامان" در ماهنامەی هانه.
۸_۴_٦) بابەتێک بە مانشێتی "هویت حلقه گمشدە در معماری معاصر ما" هەفتەنامەی لووتکە.
۹) ڕێزلێنان و خەڵات کردن بە بۆنەی پتر لە ۲۰ ساڵ چالاکی و کەلتووری و هونەری:
لە ساڵی ۲۰۲۰ لەکۆڕێکی رێز لێگیران (نکوداشت) بە سپۆنسەری و داژداری هونەرمەندی ناسراوی نیشتەجێ نەروێژ، زۆر بەڕێز، کاک هێڕش هەورامی، بە بەخشینی خەڵات و سوپاسنامەی تایبەت لە بیست ساڵ چاڵاکی کەلتووری و هونەری فەریبورز مووسازادە ڕێز گیرا.
۱۰)_ هەڵبژاردن وەک یەکێک لە چراکانی کوردستان:
هەر ساڵ لە لایەن کومیتەی زانستی هەفتەنامەی لووتکە، کەسایەتێکی کورد وەک "چراغهای کردستان" یان چراکانی کوردستان هەڵدەبژێرن. ساڵی ۱۳۹۹ هەتاوی (۲۰۲۰) فەریبورزی مووسازادە وەک یەکێک لە چراکانی کوردستان هەڵبژێردرا. و لە هەفتەنامەکەدا ژیاننامەی ئەویان لەگەڵ یەکێک لە وتارەکانی بڵاو کردەوە.
`