یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنوسی “الاو” لە شاری مەهاباد پلەکانی یەکەم تا سێهەمی دیاریکرد و خەڵاتێکی ڕێزلێنانیش بەخشرا بە زیناریۆ نوسێک.
یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی “لاو” کە لە لایەن ئەنستیتۆی فیلمسازی “لاوان فیلمی موکریان” بە هاوکاری کۆمەڵەی چاپ و لەیزێری “زاگڕۆس”ی مەهاباد ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد و بە لیژنەی دادوەری “جابر قاسمعەلی” و “محەمەدڕەزا گەوهەری” بەڕێوەچوو.
براوەکانی کۆتایی فێستیڤاڵەکە لە نێوان سیناریۆنووسانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کوردستان دیاریکران و خەڵاتیان بەسەردا دابەشکرا.
خەڵاتەکان بەم شێوەیە دابەشکرا:
ـ سیناریۆی “جانتا” (چمدان) لە نووسینی هاوبەشی “برایانی سامکۆ” بریتین لە “ئاکۆ زەندکەریمی” و “سامان حوسێن پوور” لە شاری سنە، پلەی یەکەم.
ـ سیناریۆی “با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات” (باد ما را خواهد برد) لە نووسینی “وەحید خودابەندەلوو” لە شاری قوروە، پلەی دووهەم.
ـ سیناریۆی “ئامین” لە نووسینی “گوڵاڵە ستاوەند” لە شاری مەهاباد، پلەی سێیەم.
لەم ڕێوڕەسمەدا جەلیل رەحیمی،بە بۆنەی هەوڵ بۆ خوڵقاندنی کەشوهەوایەکی بینراویی بەهێز و ئایدیای نوێی مرۆڤانە ڕێزلێنانی پیشکەشکرا و دوای بانگەوازی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی “لاو”؛ 92 سیناریۆی کورت، لە لایەن سیناریۆنووسانی ناوچەکە ڕوانەی نووسینگەی فێستیڤاڵ لە شاری مەهاباد کران لە نیویاندا 12 سیناریۆ دەستنیشانکران و چوونە قۆناغی کۆتایی دادوەرییەوە.
سەرچاوە: rojnews