هونەر تۆفیق
گانگرین نەخۆشی گەندەڵکردنی جەستەی مرۆڤە . سەرەتاکانی لە بەشێکی جەستەوە دەست پێدەکات . تەنیا چارەسەریشی بڕینەوەی ئەو بەشەی لەشە . ئەگەر لەبەر خۆشەویستی جەستە ، مرۆڤ حەز بە بڕینەوەی نەکات ، ئەوا تەشەنە دەکات و هەموو ئەندامەکانی تری جەستە هەڵدەڕزێنێت . کۆتایی بە گیانیش دێنێت .
ئەم گانگرینە سیاسیەی ئێستا لە قۆناغێکی هەرە ترسناکی جەستەی کۆمەڵگەی کوردیدایە و سەرتاپای حکومداری کوردی گرتۆتەوە ، تەنیا هیوایەک بۆ ڕزگاربوون لێ ی بڕینەوەیەتی . هەرکەسێک لەپێناو خۆشەویستی جەستەکەدا چاوەڕوانی شانسی شیفا بکات ، دەکاتە چاوەڕوانی مردنێکی حەتمی .
بۆیە بڕینەوەی بەدەستی هەر دکتۆرێک بێت کە ناسنامەکەی گرنگ نیە ، کردەیەکە بۆ ڕزگارکردنی بەشە تەندروست و گانگرین نەگرتووەکەی تری جەستە . چونکە بڕینەوەکە پێویست ترە لە ناسنامەی دکتۆرەکە .
سەرچاوە : ژیان