کۆمەڵەچیرۆکی "تاوانی پیرۆز" چاپ و بڵاو کرایەوە

کۆمەڵەچیرۆکی "تاوانی پیرۆز"، نوێترین بەرهەمی "بێهزاد قادری" چیرۆکنووس و ڕۆژنامەوانی کورد و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن وەشانخانەی "49 کتێب" لە ئورووپا چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم کتێبە سێهەمین کۆمەڵەچیرۆکی "بێهزاد قادریـ"ـیە و دووهەمین بەرهەمی ناوبراوە کە لە ئورووپا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
چیرۆکەکانی ئەم کتێبە کارەساتگەلێک لەخۆ دەگرن کە بەسەر کورددا هاتوون، هەروەها خەباتی کورد دژ بە داگیرکەری فارس و تۆڵەسەندنەوەی کوردانێکی بەهەڵوێست لە چیرۆکەکاندا ڕەنگی داوەتەوە.

ساڵی 96ی هەتاوی کۆمەڵەچیرۆکی "نێچیری وەرزەکان" و ساڵی 97ی هەتاوی کۆمەڵەچیرۆکی "شاوەتی جنۆکە" لەلایەن ئەم نووسەرەوە لە مەریوان چاپ و بڵاو کرایەوە کە چاپی دووەمی "شاوەتی جنۆکە" بانەمەڕی ئەمساڵ لە ئورووپا چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

 

سەرچاوە: NNKudistan