بەئامانجی نیشاندانی هێز و لێهاتوویی ژنانی گەنج، پێشانگایەكی شێوەکاریی لە شاری كەركوك بۆ ژنانی گەنجی بەهرەمەندی شارەکە کرایەوە.
ئێوارەی دوێنێ بە سەرپەرشتیی گروپی هۆشیاری لاوان، پێشانگایەكی شێوەکاریی لە شاری كەركوك بە دروشمی “هەنگاوێك بۆ گەشەپێدانی گەنجان بەرەو دیموكراسی” كرایەوە.
لە پێشانگاكەدا زیاتر لە 30 تابلۆ و دیزاینی جیاواز، كە لەلایەن 15 ژنی گەنجی ئەو شارەوە لە نەتەوە جیاوازەكان كێشراون، نمایشكران.
هەروەها لە پێشانگاكەدا چهندین كەسایەتی، نوێنەرانی ژمارهیهک ڕێكخراو و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە ئامادە بوون.
سەرچاوە: rojnews