پیشانگەی تایبەتی ئاری بابان کرایەوە

رۆژی شەممە 23/4/2022  ناوەندی 7 رەنگە پیشانگەیەکی تایبەتی بۆ کار و بەرهەمەکانی شێوەکاری کۆچكردوو ئاری بابان کردەوە. پیشانگەکە لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە کرایەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هاوڕێیان و خانەوادەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئاری بابان ئامادەی بوون و تێیدا خاتوو چیمەن ئیسماعیل-ی شێوەکار وتەیەکی پێشکەشکرد.
هەر لەم پیشانگەیەدا جگە لە نمایشکردنی تابلۆ شێوەکارییەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو کوڕاسەیەک خرایە بەردەستی ئامادەبووانی پیشانگەکە کە ئامادەکرابوو بۆ کار و چالاکییەکانی ئەو هونەرمەندە کە بە سپۆنسەری دامەزراوەی «کەریمی ئەلەکە» و «د. تەها رەسووڵ» چاپکرابوو.

 

 

سەرچاوە: knwe