هونەرمەند و دەرهێنەری گەورەی كورد ناسر حەسەن، كە هیچی نەكردبێت كاری دەرهێنانی بۆ كاریگەرترین و گەورەترین درامای كوردیی كردووە ئەویش (ژاڵە)یە، كە لە رۆژگاری زوڵم و ستەمی بەعسییەكان لە تەلەفزیۆنی كەركوك بوێرانە لەگەڵ هاوڕێكانی كاری بۆ كرد و تا ئێستاش لە مێژووی درامای كوردیی لە یەكەمەكانە. ئەوە جگە لە مەمی ئالان و چەندین كاری دراماو و سینەمای تر.
بۆیە فریای ناسر حەسەن بكەن، تا تۆزێك باشە، بەڵام تكایە تەنیا گوڵ و شیرینی بۆ مەبەن، بەڵكو یەكسەر عیلاجی پێویستی بۆ بكەن، چونكە ئەو كەسانە سیمبولی وڵاتن.
تێبینی: ئێستا لە نەخۆشخانەی رزگاری حكومیی لە هەولێر لە ژێرعیلاجدایە و بەمزووانە نەشتەرگەرییەكی گەورەی بۆ دەكرێت.
سەرچاوە: galawej