ستران عەبدوڵا
ماوەی داهاتوو ڕەدو بەدەلی زۆر دروست دەبێ لەسەر ئایندە و شێوازی حکومەتی لۆکالی کەرکوک ، لەسەر بەشی لایەنەکان و پێکهاتەکان، لەسەر جەنەڕال پۆست کە پۆستی پارێزگارە.
لەپەنا ئەم تەداروکانەی کوڕی ئیستحقاقی هەڵبژادن و کچی سازان و زادەی گفتوگۆی لایەنەکانن ، شتی تریش هەن و دەقەومێن ، شتی تر کە کاریان بەلارێدا بردن و کاردانان و تاقیکردنەوەی ئیرادەن، لەوانە گێچەڵە ناڕەوێکەی سوپا دژی خەڵکی گەڕەکی نەورۆز. لەوانەشە کەینوبەینی تریش مابن کە ساحیرەکان لە چەکمەجە دایاننابێ و پەیتا پەیتا لەبەردەم دیموکراتی و ئیرادەی دەنگدەر قیتی دەکەنەوە.
گرنگە کورد و بەتایبەتیش یەکێتی کە بە کردار دۆسێکەی بەدەستەوەیە ، هەم بە گفتوگۆ و تەگبیری کراوەی سیاسیی و هەمیش بە (عەزمی بەتینی) نیشتمانی و نەتەوەیی لەگەڵ پێشهاتەکان مامەڵە بکات.
وەک لە ئەدەبیاتی جارانی حزبەکەماندا هاتووە ( نە لەباری ببەین ، نە مرادری بکەینەوە).
یەکێتی حزبی کۆمەڵانی خەڵکە و لەوانەوە هەڵقوڵاوە و دەشزانێ دەنگی دیموکراتی خەڵک ئەمانەتە و سیاسەتی چەپکە گوڵەکە و پرەنسیبی (نەشتەرگەری مێشک)یش کە هی سەرۆک مام جەلالە، ئەمانەش ئەمانەتی سەربارن، یەکێتی بەم کۆکتێلە گیراوەوە دەتوانێ ئەرخەیان بێت کە لەسەر رێگە ڕاستەکەیە. جا لەم رێگایەشدا ئاساییە ، هەر قۆرت و رێگری دێن و دەرۆن . ئەمانە هیچ نین. (یاری تلیماج)ی پێش کلاسیکۆ مەزنەکەی پێکهاتنی حکومەتی داهاتووی کەرکوکن.
سەرۆکی یەکێتیی هەڤاڵ بافل لە سەکۆی کەرکوکەوە رایگەیاند؛ (دەنگ لە ئێوە و شەڕی مافەکان بۆ ئێمە جێبێڵن)
پەیامەکە زۆر روون و ئاشکرابوو . کاتێتی.
مەسەلە گەڕەکی نەورۆز نییە، مەسەلە ئاهەنگی نەورۆزە کە لەگەڵ جاڕدانی ئیدارەی ئیئتلافی کەرکوک، بۆ بەهاری داهاتوو ، ئاگرەکەی دڵی هەموو نەتەوەکان گەرم دەکاتەوە.به‌ڵام پێشتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه ئه‌و ژنه دیارنه‌ماوه.
ڕوداوه‌كه وه‌ك كوشتن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
وته‌بێژی پۆلیسی سان دیێگۆ ڕونیكرده‌وه، ڕوداوه‌كه وه‌ك كوشتن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده له پشكنینی سه‌ره‌تایی ته‌رمه‌كه‌دا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، هیچ ئاسه‌وارێكی برینداربون یان لێدانی پێوه دیار نیه، "هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی له كاتی پشكنینی جه‌سته‌یدا دیاریده‌كرێت".
لێكۆڵه‌ران بڕوای خۆیان ده‌ربڕی كه ئه‌و ژنه به‌ساڵاچوه نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گیانی له‌ده‌ستداوه، ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ر كه‌سێك زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ری كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه بدۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامبده‌ن.
سەرچاوە :خەندان