لەتیف فاتیح فەرەج
ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌یری بار‌و دۆخی ئاینی كوردستان ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێ بگه‌مه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه كورد چ جۆره ئایندارێكه‌و ئایه زۆرینه‌ی كورد كه موسوڵمانی شافعین توانیویانه سود له ئاین وه‌ربگرن بۆ خۆ خاوه‌نی، یانی ده‌كرێت بڵێین ئیسلامێكی كوردی هه‌یه كه كورد توانیبێتی له ڕێگه‌ی ئاین و مه‌زهه‌به‌كه‌یه‌وه له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و خۆی بێت، ئه‌مه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی نوسینێكی فراوانی خستوه‌ته سه‌رمه‌وه ، كام جۆر موسوڵمانی كوردی هه‌یه كه ده‌كرێت جیاواز بێت له‌وانی تر، بۆ نمونه موسوڵمانی فارسی نه‌بێت ، عه‌ره‌بی نه‌بێت، توركی نه‌بێت، كوردی بێت، ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی وردی ده‌وێت بۆ ڕۆچونه مێژوو، ده‌كرێت له سه‌لاحه‌دینه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، گه‌رچی پرسی نه‌ته‌وه زۆر دره‌نگتر هاتوه‌ته گۆڕێ، به‌ڵام عه‌ره‌ب هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به جۆرێك ئاینی بڵاو كردوه‌ته‌وه كه هه‌موو ئه‌وانی تر له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا بن، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌كان ، ئیسلامی كوردی له كوێی دوێنێ و ئێستا‌و سبه‌ینێی ئێمه‌دایه.
كورد چۆن بتوانێ خۆی له ژێر ركێفی ئاینیی ئه‌وانی دیكه ڕزگار بكات و هه‌ڵگری ئاینی خۆی بێت، پێموایه له‌م باره‌یه‌وه ده‌كرێت به وردی هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر شیعره‌كانی خانی نووسینه‌كانی سه‌عیدی نوورسی، مسته‌فا زه‌ڵمی، مه‌لای گه‌وره، هه‌ندێك دیدی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و زۆر كه‌سی دیكه‌ی كورد بكه‌ین، ده‌بێت ئیسلامێكی كوردی سه‌ربه‌خۆو خۆخاوه‌نمان هه‌بێت، ئه‌مه پێویستی به قسه له سه‌ر كردنه، ئیسلام له باری خۆخاوه‌نی و نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌وه هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ كورد نه‌بووه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ فارس و عه‌ره‌ب و تورك و ئه‌وانی تر هه‌یبووه، نامه‌وێ كه‌س پێم بڵێت شاعیره‌كان و خوێنه‌واره‌كانی به‌رێ زاده‌ی حوجره‌ون و كورد له‌وه‌دا قه‌رزاری ئیسلامه، دڵنیام حوجره‌ش نه‌بوایه كورد هه‌ر شاعیر‌و خوێنه‌واری ده‌بوو، ئه‌وه‌ی كه‌ڕابه‌رانی بزاوته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌لاو شێخ بوونه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه وێنه‌یه‌كی ئیسلامی كورد نیشان بده‌ن و وابكه‌ن كورد له ده‌وری ئه‌و جیاوازیه كۆبێته‌وه.
ئه‌و شێواویه ئاینیه‌ی ئێستا كوردی تیایه، ئه‌و هه‌موو جیاوازی و ناجۆریه، له كاتێكدا زۆر كه‌م مه‌لاو پیاوی ئاینی هه‌ن وێنه‌یه‌كی جیاوازی موسوڵمانی كوردی نیشان بده‌ن و بڵێن ئه‌مه جیاوازی ئێمه‌یه ،هه‌روه‌ها ڕه‌وته ئاینیه‌كان هه‌موو سه‌رچاوه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆمانه له سعودیه‌و میسر‌و توركیا‌و ئێران و تادوای ، هیچ ڕه‌وتێكی خۆ كردیانه‌ی خۆ كوردیانه بوونی نیه، یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه گفت و گۆی به‌رهه‌مدارانه‌و ورد بكه‌ن، ئایه ئه‌مه ئه‌وه ناخوازێت كورد بیر له ڕیفۆرمی ئاینی خۆییی بكاته‌وه " خۆیی " به‌و مانایه‌ی خۆیی بوونی ته‌واوه‌تی بێت.
یانی ئیسلامێكی خۆ خاوه‌ن و خاوه‌ن په‌یامی كوردانه، ئه‌مه‌ش بكاته ده‌رفه‌تێك كه ببێته‌وه به خۆی، ببێته ئه‌و كورده موسوڵمانه‌ی كه خۆی له تورك و فارس و عه‌ره‌ب به كه‌متر نه‌زانێت، ئه‌مه بابه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌و قسه له سه‌ركردنه، ما له كوردا سه‌دان كه‌س نین له بواری ئاینیدا له وانه شاره‌زاتر كه كورد دوایان كه‌وتوه‌و زۆر جاریش كورد بوونی لێده‌سه‌ننه‌وه، وه‌ك چۆن كاتی خۆی مه‌نسوری حیكمه‌تیش له ڕێگه‌ی ئینته‌ر ناسیونالیسته‌وه كورد بونی له قوربانیده‌رانی كۆمه‌ڵه سه‌نده‌وه ، بڕوانه هه‌ندێك بۆچوونی ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی مه‌له‌كه‌ی سوڵتانی له كتێبی سێبه‌ری قه‌له به‌ردا ، بۆ كوردێك لێسه‌ندنه‌وه‌ی كوردی بوون بیر‌و بۆچوونی سه‌ید قوتب بیكات یان مه‌نسور هیچ جیاوازیه‌كی نیه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته ته‌نها وه‌ك خاڵێك بۆ قسه له سه‌ر كردن داده‌نێم و لێده‌گه‌ڕێم بزانم كاردانه‌وه‌كان چین، دواتر پڕۆژه‌كه فراوانتر قسه‌ی له باره‌وه ده‌كرێت، به هیوای هه‌ڵوه‌سته.
سەرچاوە : خەندان