كتێبی (پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆكدا) بڵاوكرایەوە

ئێوارەی ڕۆژی شەممە (27-8-2022)، لەمەراسیمێكدا نوێترین كتێبی (كامەران سوبحان) بەناوی (پیرەمێرد لە دەستنووسی چل چیرۆكدا) لە باخچەی C.D.O سەرووی ئەمنە سوورەكە بڵاوكرایەوە.
لەبارەی مەراسیمەكەوە (كامەران سوبحان) لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی: بەداخەوە، لەڕۆژگارێكدا دەژین، تا چاو بڕكات تاریكیی، تا گوێ ببیستێت هەواڵی ناخۆش و غەمگین! بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو تاریكیی و ناخۆشییانە، ئامادەبوونی ئەو هەموو خوێنەر و دۆستە هێژایەی كتێب، ئەو پەیامەی پێدام، كە هێشتا ئومێدی ژیاندۆستی و مرۆڤدۆستی لەناو ئێمەدا، نەمرە و هەناسە ئەدات.

 

سەرچاوە: galawej