بە چاودێریی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر- پارێزگاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ 4-7-2022 لەهۆڵی خاك، کتێبخانەی گشتیی سلێمانی مەراسیمێکی رێكخست بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی کتێبی ”نەوشیروان مستەفا ئەمین- بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ١٩٧١-٢٠٢١”.
كتێبەكە لە ناوەڕۆكدا ئاماژەیەكە بە پێڕست و كۆكراوەی سەرجەم كتێب و نوسینەكانی نەوشیروان مستەفا ئەمین لە شار و شاخ و چەند وتار و نوسینێكی تایبەت لەسەر نەوشیروان مستەفا.
بیبلۆگرافیاكە لە ئامادەكـردنی بوار نوورەدین و جەماوەر ئەحمەدە، پێداچوونەوەی لە لایەن لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفاوە بۆ کراوە، لەدووتوێی 242 لاپەڕەی رەنگاوڕەنگدا چاپ كراوە و ئەمڕۆ لە مەراسیمەكەدا وەك دیاریی پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.
سەرچاوە: pukmedia