فاشیزم زیندوویە و تەندروستیشی باشە!

نووسەر: د. سەلاحەدین ئەحمەد
وەرگێڕ: ڕێبوار ڕۆژهەڵات

لەو کاتەوە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم فاشیزم لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەری هەڵداوە، قەت لە تۆخبوونەوە و بەرەوپێشچوون ڕاوەنەستاوە. ناسیۆنالیزمی ئێرانی، ناسیۆنالیزمی تورکی و، ناسیۆنالیسزمی عەڕەبی، لەگەڵ هەموو فۆڕمەکانی ئیسلامگەرایی دیمەنێکی ئایدیۆلۆژیکیان پێک هێناوە کە فاشیزمی بەتەواوی ئاسایی کردووە و، وەک دیاردەیەکی ئاسایی پێشانی داوە. گەرچی بەدڵنیایی‌یەوە جیاوازیی بەرچاو لەنێوان ئەم ڕژێمانەدا هەیە، بەڵام فاشیزم خاڵی کۆکەرەوە و هاوبەشی هەموویانە. بەبووتکردنی ڕێبەرێکی فاشیست، ستایشی توندوتیژی بەناوی نەتەوە، جەختکردنەوە لەسەر گرینگیی زیاتری یەکگرتووییی نیشتمانی بەسەر فرەییدا، بەشەیتانکردن و دێودرنجکردنی کەمینەکان، سەرکوتی ئازادییە تاکەکەسییەکان، گشتگیرکردنی هەستی قوربانیبوونی نەتەوەیی و، بەرهەمهێنانەوەی بەردەوامی تیۆرییەکانی پیلانگێڕی هەندێک نموونەی تایبەتمەندییەکانی ئەو فاشیزمەیە کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بڵاو بووەتەوە...

*بۆ داگرتنی ئەم وتارە *لێرە* کلیک بکەن.